نەورۆرتان پیرۆز

ئازیزان و دۆستان، لاوان، تێکۆشەران و گەلی کوردستان! پڕ بە دڵ نەورۆز و ساڵی نوێتان لێ پیرۆز بێ. سەرتان بەرز، دڵتان شاد و ھیواتان گەشاوە بێ. تاواتە خواز و دڵنیام نەورۆزی ئەوساڵ سەرەتای یەکگرتوویی زۆرتری گەل و خەباتی کوردان دەبێ. ساڵی ڕابردوو کیژ و کوڕ، جیلی نوێ، کریکاران، مامۆستایان و تێکۆشەرانی خەباتی مەدەنی بە لێزانی و ورەی بەرزەوە شانۆیەکی نوێیان لە یەکگرتوویی بۆ وەدەستھێنانی مافە ڕەواکانیان نواند و ترسیان خستە دڵی داگیرکەران، دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان کەوتنە گێژاوەی زۆرتری ئیستیبداد و سەرلێشێواوی و تەریک کەوتنەوە. بۆیە ساڵی داھاتوو دەورەی نزیکبوونەوەی زۆرتر لە ئارەزوو و ئاواتە سەوزەکان و وەدیھێنانیان دەبێ. ئەوساڵ با بکەینە ساڵی یەکریزیی زۆرتر و یەکگرتوویی پتەوتر لە نێو ھەموو ریزەکانی خەبات بۆ ڕزگاریی گەلی کوردستان. سڵاو و پیرۆز کردنی نەورۆز لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان ، خۆراگرانی زیندانی سیاسی و بەندکراوانی خەباتی مەدەنی. بژین بە شادی و سەربەری

بابەتی پێشووبەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی نەورۆزی ١٤٠١
بابەتی دواترپێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیانکرد.