ڕۆژی یەکشەممە 1ی مانگی مەی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە، هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری لەندەن، تێکرای هەزاران ئینسانی چەپ و پێشکەوتوخواز دژ بە نایەکسانی و چەوساندنەوە بەشداری خۆیان لە ڕێپوانێکدا رێزیان لە خەباتی کرێکاران و هاوپشتی چینی کرێکاران گرت.هاوڕێیانی کۆمەڵە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کۆمەڵە و وێرای دروشم دژی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک سەرچاوەی تیڕۆر و نائەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ، دروشمی بژی و بەردەوامبێت خەباتی جیهانی چینی کرێکار سەرەنجی خەڵک و مێدیاکانیان بۆ خۆیان راکێشا.

بابەتی پێشووبەرێوەچوونی رێورەسمی رێزگرتن لە ئەوەڵی مانگی مەی،رۆژی جیهانیی چینی کرێکار
بابەتی دواترکۆماری ئیسلامی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی تۆپباران کرد