لە درێژەی تۆپباران ودەستدرێژییەکانی سپای پاسداران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ٨:٥٠ی بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ی هەتاوی بنکە و شوێنی نیشتەجێ بوونی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە دۆڵی رۆست کرانە ئامانجی تۆپبارانی سپای پاسداران کە هەتا کاتژمێر ٩:١٥ بەردەوام بوو.هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنەکە دوو درۆنی سپای پاسداران کە هاتبوونە سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە،پاش تەقە و کاردانەوەی هاورێیانی پێشمەرگە دوور خرانەوە.
دۆستان ودڵسۆزانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە سڵامەتن.
ستادی نیزامی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە

بابەتی پێشووبەشداری ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕێپێوانێک لە شاری لەندەن بۆ ڕێزگرتن لە یادی ڕۆژی ١ ی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار
بابەتی دواترناوەندی هاوکاری: تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییە گشتییەکانە لە ئێران