By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی هاوکاری: تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییە گشتییەکانە لە ئێران
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ناوەندی هاوکاری: تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییە گشتییەکانە لە ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاری: تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییە گشتییەکانە لە ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
دوا ئاپدەیت: 2022/05/11 at 9:47 PM
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەبەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی بانەمەڕ جارێکی دیکەش ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردەوە. سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لەو هێرشە نوێیەدا بە تۆپ و کاتیوشا و درۆن کوێستانەکانی بەربزین لە سیدەکان ، گەڵاڵە و سمێلان لە چۆمانی کردۆتە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە بەبێ ڕەچاوکردنی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی یاسا و ڕێوشوێنی دراوسێیەتی، بوونی بنکە و بارەگای حیزبە سیاسییەکانی دژبەری خۆی لەو ناوچانەی کردۆتە بیانوو بۆ هێرش و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان. هاوکات لە سۆنگەی هێرشەکانی پێشووی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە خەڵکی گوندنشین و هەوارچییەکانی ئەو ناوچانە زەرەر و زیانی ماڵیی زۆریان پێ گەیشتوە، سەرەڕای ئەوەش کە تۆپبارانەکان زیانی زۆریشان لە ژینگەی ناوچەکە داوە.
هێرشی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی وڵاتی دراوسێی لە حاڵێک‌دایە کە شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان بە دۆخی ئابووری و گرانیی لەڕادەبەدەر لە زۆربەی شارەکانی ئێران وەڕێ کەوتوە و خۆپیشاندان و مانگرتنەکان لەو ماوەیەدا لە پەرەسەندندا بوون. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییش کە هەموو کاتێک سامانی گشتیی وڵاتی بۆ گێرەشوێنی و قەیران‌خوڵقێنی لە ناوچەدا و پەرەپێدان بە تێرۆریزمی دەوڵەتی تەرخان کردوە، ئەمجارەش هەروەکوو سیاسەتی هەمیشەیی خۆی لە بری وەڵامدانەوە بە ویست و داخوازە ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵک، بۆ بەلاڕێدا بردنی سەرنجی گشتیی خەڵک لەسەر ناڕەزایەتییەکان دەستی بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەستدرێژییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی دەستێوەردانی ئەو ڕێژیمە لە کاروباری هەرێم و پێشێل‌کردنی یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوکات نانەوەی کەشی ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکاندا مەحکووم دەکا. لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندی هاوکاری خوازیاری ئەوەیە کە حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستان هەموو توانای خۆتان بۆ ریسواکردن و لەقاودانی سیاسەتی دەستدرێژی‌کەرانە و نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان بخەنەگەڕ و، لە رێگای جۆراجۆرەوە ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢١ی بانەمەڕی ١٤٠١ (١١ی مای ٢٠٢٢ی زایینی)

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە 2022/05/11
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆماری ئیسلامی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی تۆپباران کرد
بابەتی دواتر همراه با مردم، علیه سیاست‌های خانمان سوز حکومت اسلامی به پا خیزیم

لە تویتێرەوە

Komalazk
@Komalazk
7 Following
6.7k Followers
راگەیاندنی  یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR Nov 27, 2022
راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR
2 20
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti Nov 26, 2022
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti
7
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?