By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناڕەزایەتیی جەماوەری لە ئێران بەردەوام دەبێت .
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ناڕەزایەتیی جەماوەری لە ئێران بەردەوام دەبێت .
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی جەماوەری لە ئێران بەردەوام دەبێت .

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
دوا ئاپدەیت: 2022/05/23 at 12:38 PM
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هاوكات لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتیی بەردەوامی مامۆستایان و كرێكاران لە كوردستان و ئێران، ناڕەزایەتییەكی بەربڵاو لە زۆربەی شارەكانی ئێران و لە نێو هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگادا دژ بە كۆماری ئیسلامی تەشەنەی سەند. ئەگەرچی ئەم ناڕەزایەتییە بەربڵاوە بە شێوەی خۆپیشاندانی سەرشەقام هەتا ئێستا بەشێك لە شارەكانی گرتووتەوە بەڵام ئەوەی كە لای خەڵك بەتەواوی ڕوونە ئەوەیە كە هۆكاری ئەو هەموو نەهامەتیەی كە بەرۆكی كۆمەڵگای ئێرانی گرتووتەوە تەنیا و تەنیا سیاسەتی سەرتاپا هەڵەی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی و ڕێبەر و بەرپرسانی ژێردەستی ئەوە.
ڕاستە ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی ئەم دواییە كە دەسپێكەكەی لە بەر گرانیی لەڕادەبەدەری شتومەكی ئاسایی ڕۆژانە و قوتی خەڵكە، بەڵام ئەوە تەنیا بەشێكە لە هۆكاری ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵكی وەزاڵە هاتوو، دەنا هەروا كە لە دروشمەكانی خەڵكدا هەر زوو دەردەكەوێ هۆكاری ئەو هەموو قەیرانە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەی بەرۆكی خەڵكی ئێرانی گرتووە، ڕێژیمێكی ئیدئۆلۆژیكی سەدەكانی ناوەڕاستە كە وای لەو وڵاتە دەوڵەمەندە كردووە كە تەنانەت نانی ڕۆژانەی خەڵكیش ببێتە جیرەبەندی و هەندێ شمەكی ئاسایی و ڕۆژانەی مرۆڤ لە ژیان و لە سەر سفرەی خەڵكی بێ دەرەتانی ئێران نەمێنێ.
هەژاریی و بێكاریی و بێ ئەنوایی خەڵك لە حاڵێكدایە كە گەندەڵی و ئیختلاس و دزیی لەبڕان نەهاتووی بەرپرسانی ڕێژیم گەیشتووەتە ئاستێك كە زۆر جاران لە بەر كێشە ناوخۆییەكان، هەر خۆیان لە یەكتری لەقاوی دەدەن و هیچ شەرمێكیش لە خەڵكێك ناكەن كە توانایی كڕینی نانی ڕۆژانەشیان نەماوە. لە گەڵ ئەوەشدا ناردنی پارە و سامانی وڵات بۆ پڕچەككردنی گروپە توندڕەوە ئیسلامییەكان و ئاژاوە نانەوە لە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت، هۆكارێكی دیكەی ئەو قەیرانە ئابووریەیە كە خەڵكی ئێران پێوە گرفتارن.
هەموو ئەوانە لە حاڵێكدایە كە هەر چەشنە دەنگهەڵبڕین و ناڕەزایەتیەك بەرانبەر ئەو دۆخە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ڕێژیمەوە بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە و ڕۆژ نیە كە چالاكانی سیاسی و مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی دەروەست و خەڵكی، لەو بارەوە بانگهێشت و دەسبەسەر و هەڕەشەیان لێ نەكرێ.
لەوەها دۆخێكدا كۆماری ئیسلامی لە جیاتی ئەوەی هەوڵی چاك كردنی ژیانی خەڵك بدا هێزە چەكدارەكانی ڕێژیم و بەتایبەتی هێزە سەركوتكەرەكانی سپای پاسداران دەست دەكەن بە كۆبوونەوەی بەربڵاو و مانۆڕی سەركوت.
ئەوە خاڵی هاوبەشی هەموو ڕێژیمێكی دیكتاتۆرە و تەنیا چەكی دەستی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەر ئەوەیە، بەڵام مێژوو نیشانی داوە كە ئەو چەكەش لە بەرانبەر یەكگرتوویی خەڵكدا بە چۆكدا دێت.
خەڵكی كوردستان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی جەماوەری ناڕازی لە باقی ناوچەكانی ئێران، لەو باوەڕەدایە چەكی ژەنگاویی سەركوت لە بەرانبەر هێزی یەكگرتوو و ئیرادەی یەكگرتووی خەڵكی ئێران خۆی پێڕاناگیرێ و لە كۆتاییدا سەركەوتن هەر بۆ خەڵكی ئازادیخوازی ئێران لە چنگ رژیمی كۆماری ئیسلامییە.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران وەك هەمیشە پشتیوانی لە ناڕەزایی جەماوەری خەڵكی كوردستان و ئێران دەكات و پێمانوایە خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایی نیشانیدا كە ناڕەزایی جەماوەری خەڵك دژی كۆماری ئیسلامی چووتە قۆناغێكی نوێوە و ئەم ناڕەزاییانەش بەردەوام دەبێت و كۆماری ئیسلامی توانای تێپەڕاندنی ئەم قەیرانگەلەی نابێت. داواش لە سەرجەم لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەكەین لە ئێستادا كە هاودەنگییەكی گشتیی دژ بەكۆماری ئیسلامی لەناو جەماوەری خەڵكدا دروستبووە دەبێت هەنگاوی جیدی هەڵبگرێت و كوردستانیش وەك هەمیشە دژ بە دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامی لە مەیداندا دەبێت.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە 2022/05/23
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر همراه با مردم، علیه سیاست‌های خانمان سوز حکومت اسلامی به پا خیزیم
بابەتی دواتر كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

لە تویتێرەوە

Komalazk
@Komalazk
7 Following
6.7k Followers
راگەیاندنی  یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR Nov 27, 2022
راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR
2 20
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti Nov 26, 2022
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti
7
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?