حیزب و لایەنە سیاسییەكان
كەسایەتی و هەڵسوڕاوان و رێكخراوە مەدەنییەكانی هەموو پارچەكانی كوردستان
وەك دەزانن لەپاش كوشتنی بەناحەقی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ بەدەستی هێزە سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسلامی لە رۆژانی رابردوو، لەپاش مانگرتنی گشتیی سەرجەم شارەكانی كوردستان لەزۆربەی شارەكانی ئێران و كوردستان خەڵكی وەزاڵەهاتوو رژاونەتە سەرشەقام و دژ بە زوڵم و زۆری دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی راپەڕیون.
ئێمە وەك ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران داواكارین كوردانی هەموو پارچەكانی كوردستان پشتیوانی لە داوا رەواكانی كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان بكەن و بە هەموو شێوازێكی گونجاو هاوپشتی و پشتیوانی خۆیان لەم بزوتنەوە بەرحەقەی كوردی رۆژهەڵات رابگەیەنن.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
30ی خەرمانانی 1401ی هەتاوی
21ی سێپتامبری 2022ی زایینی

بابەتی پێشووکوشتنی ژینا، شکاندنی شکۆی فکری ئازاد و مرۆڤی ئازاد و جیهانی ئازادە
بابەتی دواترناوەندی ھاوکاری: رژیم و ھەندێ دەستی نەزان لە ھەوڵی ئەوەدان ناڕەزاییە مەدەنیەکان بە ئاراستەی سەربازیی ببەن