خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان!بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە کاتژمێر ۱۰:۱۵ ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ۶ی رەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە کرایە ئامانجی هێرشی سپای پاسداران و لە رێگای ۱۱ی فرۆکەی خۆتەقێنەوە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی بۆردمان کرد.لێرەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە ئاکامی ئەم بۆردمانانەدا سەرەرای زیانی ماڵی، دوو کەس لە هاورێیانی پێشمەرگە بریندارن کە چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

۶ی رەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی

۲٨ی سپتامبری ۲۰۲۲ی زایینی

بابەتی پێشووپشتیوانی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە داخوازی مانگرتنی مامۆستایان و خوێندكارانی ئێران
بابەتی دواترڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
سەبارەت بە: هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆردوگا و بارەگاکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان ئێران