بەداخەوە ئاگادار بووین کە ئەمرۆ یەک شەممە ۱۷ی مانگی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۱ی هەتاوی کاک محەممەد مورادی ناسراو بە حەمەی رەشەدێ پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی لە تەمەنی ۳۰ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لەژیان کردووە.
کاک محەممەد کە ماوەی ۷ ساڵ بوو لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا خەباتی دەکرد،بەداخەوە ماوەی ۲ ساڵ بوو گیرۆدەی نەخۆشی شێرپەنجە ببوو و سەرەنجام بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە بۆ هەمیشە ریزی هاورێ و هاوسەنگەرانی بەجێهێشت و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک محەممەد مورادی لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی،بە تایبەت سەرەخۆشی لە کاک لەتیف و دایە تووران و هەموو هاورێیانمان لە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
یادی ئازیزی هاورێ محەممەد مورادی ناسراو بە حەمەی رەشەدێ بەرزوبەرێز بێت.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
۱۷ی رەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی
۹ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۲ی زایینی

بابەتی پێشووڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە رووداوی بوومە لەرزە لە کوردستانی رۆژهەڵات
بابەتی دواترتعطیل کردن مراکز آموزشی در کردستان، ترفند رژیم برای تضعیف جنبش اعتراضی مردم