By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی ژمارە 2ی كۆمەڵە “پشتیوانی خۆمان لەمانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ دووپات دەكەینەوە”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی ژمارە 2ی كۆمەڵە “پشتیوانی خۆمان لەمانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ دووپات دەكەینەوە”
ڕاگەیاندنکوردی

راگەیاندنی ژمارە 2ی كۆمەڵە “پشتیوانی خۆمان لەمانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ دووپات دەكەینەوە”

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/12/08 at 11:22 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ماوەی 20 رۆژە ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی لەبەندیخانەی ناوەندیی ورمێ مانیان لەخواردن گرتوە‌و سەرەڕای گوشارەكانی بەرپرسانی رژیم‌و تێكچوونی باری تەندروستی ژمارەیەك لە بەندكراوان، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەردەوامە.
لە رۆژانی رابردوو زیندانیانی سیاسی بەندی ژنان لە زیندانی ورمێ كە نزیكەی سێ هەفتەیە مانیان لەخواردن گرتوە، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە سەرەڕای سوكایەتی كردن، هەڕەشەی دوورخستنەوە‌و ژووری تاكەكەسیان لە زیندانیان كردوە ئەگەر كۆتایی بە مانگرتنەكەیان نەهێنن، بەڵام سەرەڕای ئەو هەڕەشانە بەندكراوانی سیاسی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ سوورن لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەكەیان.

بەهۆی بەردەوام بوون لەمانگرتنەكەیان ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی لەوانە محەمەد عەبدولبەخت، شێركۆ حەسەنپور، عەلیڕەزا رەسوڵی‌و عەلی ئەحمەد سلێمان بارودۆخی تەندروستییان رووی لەخراپی كردوە، لەماوەیەشدا تەنها جارێك بەڕێوەبەری زیندانی ورمێ بەناوی عەلەوی سەردانی كردون داوای لێكردون كە كۆتایی بەمانگرتنەكەیان بێنن، بەڵام ئەم بەندكراوانە سەرەڕای تێكچوونی باری تەندروستییان سوورن لەسەر مانگرتنەكەیان. بەجۆرێك كە عەلی ئەحمەد سلێمان كە سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەپاوە توشی نەخۆشییەكی مەترسیداری پێست بووە‌و دیسكی كەمەر‌و نەخۆشی چاویشی توشبووە، بەڵام ئامادە نیە واز لەمانگرتنەكەی بێنێت تا وەڵامی داواكارییەكانیان دەدرێتەوە.

بەرپرسانی رژیم لە بەندیخانەی ورمێ بەهەموو شێوازێك گوشاریان خستوەتە سەر بەندكراوانی سیاسی تا كۆتایی بە مانگرتنەكەیان بێنن، لەم پەیوەندەدا زیندانییەكی سیاسی بەناوی مەنسوری ئاروند كە سزای لەسێدارەدانی لەسەرە بەزۆر بە شێوازێكی نامرۆڤانە بۆ گرتوخانەی مەهاباد گواستراوەتەوە.

ئەوەی ئاشكرایە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی پاش نزیكەی 3 هەفتە بەسەر مانگرتنی لەخواردنی بەندكراوانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ ئامادەنین داواكاری رەوای ئەو زیندانیانە جێبەجێ بكەن.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ جارێكی دیكە پشتیوانی خۆی لە مانگرتن‌و داواكاریی رەوای زیندانیانی سیاسی دوپات دەكاتەوە‌و داوا لەسەرجەم ناوەند‌و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ، رێكخرای نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات بەهانای زیندانیانی مانگرتوو لەزیندانی ورمێ بچن‌و بە گوشارخستنەسەر كۆماری ئیسلامی پشتیوانیان لێ بكەن.

داوا لەخەڵكی ئازادیخوازی كوردستان‌و ئێران دەكەین پاڵپشتی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە بەندیخانەی ورمێ بن‌و دژی هەموو ناعەداڵەتیەكان‌و سیاسەتە دژە ئینسانییەكانی كۆماری ئیسلامی، بەهەموو شێوازەكانی خەباتی مەدەنی دەنگی ناڕەزایی هەڵبڕن.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
8ی دێسامبری 2014 – 17ی سەرماوەزی 1393

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/12/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی كۆمەڵە “پشتیوانی لەمانگرتنی زیندانیانی سیاسی گرتووخانەی ورمێ دەكەین”
بابەتی دواتر بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكی هاوڕێ ناسری حیسامی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?