By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی هاوكاری پشتیوانی لە بانگەوازی خۆپیشاندانی رۆژی شەممەی بەرلین دەكات و خوازیاری مانگرتن و ناڕەزایی سەرتاسەرییە لەئێران و كوردستاندا
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ناوەندی هاوكاری پشتیوانی لە بانگەوازی خۆپیشاندانی رۆژی شەممەی بەرلین دەكات و خوازیاری مانگرتن و ناڕەزایی سەرتاسەرییە لەئێران و كوردستاندا
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوكاری پشتیوانی لە بانگەوازی خۆپیشاندانی رۆژی شەممەی بەرلین دەكات و خوازیاری مانگرتن و ناڕەزایی سەرتاسەرییە لەئێران و كوردستاندا

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/10/18 at 11:44 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵكی خەباتكاری ئێران!ئێرانیانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات!لەدەستپێكی دووەمین مانگی ئاخێزی جەماوەریی دژی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی، رژیم بە توندوتیژییەكی زیاترەوە درێژە بە سیاسەتی سەركوتی دڕەندانە و دووپاتكردنەوەی تاوانی كوشتنی منداڵان دەدات. زیندانەكان لێوانلێون لە خۆپیشاندەرانی خەباتكار و زۆرێك لەشارەكان بەتوندی میلیتاریزە كراون.لەلایەكی ترەوە ئاخێزی جەماوەربی نەك تەنیا لە ناوخۆی ئێران هاوپشتییەكی گەورەی پێكهێناوە، بەڵكو ئێرانییەكانی دەرەوەی وڵاتیش سەرەڕای هەر جیاوازییەكی سیاسی، زمانیی و كلتوریی، هاوشانی خەبات و خۆڕاگری خەڵكی ئێران بەشێوەیەكی بێوێنە هاتوونەتە مەیدان و پشتیوانی بەرینی خەڵكی جیهانیان راكێشاوە.شەممەی داهاتوو 22ی ئۆكتۆبر، یەكەمین شەممە لەدووەم مانگی ئاخێزی جەماوەریی، هەموو خەڵكی ئێران لەسەرتاسەری جیهان بە ئیرادەیەكی یەكگرتووتر لە هەمیشە بڕیاری نمایشی خۆپیشاندانێكی شكۆداریان داوە.بەڕێز حامید ئیسماعیلیون، وتەبێژی ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆكە ئۆكرانییەكە، ئەمجار بانگەوازی خۆپیشاندانێكی گەورەی لەشاری بەرلینی ئاڵمان داوە. ئێمە پشتیوانی لەم بانگەوازە و بەشداری چالاكانە لەو خۆپیشاندانە دەكەین. داوا لەهەموو ئێرانییەكان، بەتایبەتی كوردانی نیشتەجێی ئاڵمان و ئوروپا دەكەین بەشێوەیەكی بەربڵاو بەشداری لە نمایشی هاوپشتی و ناڕەزایی لەشاری برلین و باقی پایتەختە ئوروپاییەكاندا بكەن.هەروەها داوا لەسەرجەم جەماوەری خەڵك لەسەرتاسەری ئێران، لایەنە سیاسیەكان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی دەكەین كە رۆژی شەممە 30 رەزبەر لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەولاوە لەسەرتاسەری ئێران دەست بە مانگرتن و ناڕەزایی بكەن، تا وەڵامێكی شیاو بە سەركوتكەرانی خەڵكی ئێران و بكوژانی منداڵان و بەندكراوانی زیندانی ئێڤین بدەینەوە. داوا دەكەین هەموو ئەو لایەنە سیاسییانەی كە خوازیاری رووخانی رژیمن، لەگەڵ بانگەوازی ناوەنددا بانگەوازی بەشداری لەم ناڕەزاییە گشتییە لەسەرتاسەری ئێران بكەن تا هەموومان یەكدەنگ “نا”یەكی گەورەی دیكە بە كۆماری ئیسلامی بدەینەوە.ژن، ژیان، ئازادیسەركەوێ ئاخێزی دیموكراسیخوازی لە ئێرانمەرگ و نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی و یاسا دژە ژنەكانی

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران

18ی ئۆكتۆبری 2022 – 26ی رەزبەری 1401

ئارام مودەڕیسی 2022/10/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی سەبارەت بە:نامەی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش
بابەتی دواتر پەیامی ناوەندی هاوکاری بە بۆنە چلەمین ڕۆژی کوژرانی ژینا

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?