خەڵكی خەباتكار، هەڵسوڕاوانی سیاسی و هاوڕێیان!
لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە فەزای مەجازی و لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەشێوەیەكی نابەرپرسیارانە و بە ئەنقەست كۆمەڵێك دەنگۆی بێ بنەما سەبارەت بە كۆبوونەوەی بەرپرسانی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەگەڵ لایەنە تایبەتەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بڵاوكرایەوە.
ئێمە سەرەڕای رەتكردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانە و مەحكومكردنی ئەو شێوازە ناسیاسی و نائەخلاقییانە لە كەشی سیاسی كوردستاندا، رایدەگەیەنین: ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە هیچ پەیوەندی و دیالۆگێك لەگەڵَ ئۆپۆزسیۆنی خوازیاری روخانی كۆماری ئیسلامی سڵ ناكاتەوە. بەپێچەوانەوە ئێمە زۆر شەفاف و رۆشن دەڵێین كە خوازیاری دیالۆگ ‌و هاودەنگی لەگەڵ هەموو ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بە ئاراستەی پێكهێنانی ئاڵتەرناتیڤێكی دیموكراتیك، سێكۆلار، خوازیاری لامەركەزی و پلۆرالیست بۆ ئێرانی داهاتووین. لەهەمانكاتدا راشكاوانە پێداگری لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان‌و، هاوپشتی و یەكگرتوویی كوردستان لەگەڵ باقی خەڵكی ئێران دەكەینەوە.
هەروا كە هەمووان دەزانن و لەم ماوەی رابردووشدا زۆرتر ئاشكرابوو كە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران جێگا متمانەی جەماوەری خەڵكی كوردستانی ئێرانە و لەسەرتاسەری ئێرانیشدا جێگابڕوا و خاوەنی پێگەیە. بۆیە سروشتییە كە كەسان و لایەنگەلێك هەوڵ بدەن تێڕادیوی و متمانەی خەڵك بە ئێمە خەوشدار بكەن، بەڵام ئەوە تەنیا خەیاڵی خاوە و ئەو جۆرە كردارانەیان بێجگە لە زیان گەیاندن بە خۆیان و بە بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵی كوردستان هیچ سودێكی نابێت.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
7ی خەزەڵوەری 1401 – 29ی ئۆكتۆبری 2022

بابەتی پێشوواطلاعیەای خطاب بە هموطنان آزاده
بابەتی دواتربرای چهلمین روز جمعه‌ی خونین زاهدان و همدردی با مردم خاش پس از جمعه‌ی سیاه و خونین خاش