By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
دوا ئاپدەیت: 2022/11/26 at 5:30 PM
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەڕێز سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان!
كۆڕ و كۆمەڵە جیهانییەكان!
دەوڵەتان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ!

نزیك بە ٧٠ ڕۆژ بەسەر ناڕەزایەتییە جەماوەرییە بەربڵاوەكانی ئێراندا تێدەپەڕێ. چەخماغەی ئەم سەرهەڵدانە، ناڕەزایەتی ‌دەربڕین بە كوشتنی بێبەزەییانەی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە تاران بە دەستی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی بوو. ئەم ناڕەزایەتییانە لە شاری سەقزی كوردستانەوە بە دروشمی “ژن، ژیان؛ ئازادی” زۆر هێمنانە دەستی پێكرد و بۆ هەموو كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ئێران پەلی هاویشت و لە دەرەوەی وڵاتیش سەرنج و پشتیوانی زۆری كۆڕو كۆمەڵە سیاسی و غەیرە سیاسییەكانی بۆلای خۆی ڕاكێشاوە. بەڵام وەڵامی كۆماری ئیسلامی بۆ ئەم دۆخە سەرەتا حاشاكردن لە كوشتنی ژینا بوو، و دواتریش بە سەركوتی دڕندانەی خۆپیشاندەران گیانی سەدان كەسی دیكەیان ئەستاند و خۆپێشاندانە ئارامەكانیان بەرەو توندوتیژی و كوشتن و گرتن ڕاكێشا.
ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی باس لەوە دەكەن كەم، لە ئاستی ئێراندا هەتا ئێستا ٤٤٥ كەس كوژراون كە ٦٣ كەس لەوان خوار تەمەن ١٨ ساڵ و ٤٣ كەس لەوان ژنن. هەر ئەو ئامارانە دەڵێن كە زۆرترین كوژراوەكان لە ناوچە هەمیشە پەراوێزخراوەكانی بەلوچستان و كوردستان بوون، بە جۆرێك كە لە كوردستان هەتا ئێستا شوناسی ١٠٨ كوژراو زاندراوە كە ١١ كەس لەوان منداڵ و ٥ كەس لەوان ژنن و لەو ئامارەش لانیكەم ٦ كەس لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە.
كۆماری ئیسلامیی ئێران جگە لە تاوانی بەكارهێنانی چەكی شەڕ دژ بە خۆپیشاندەران لە زۆربەی ناوچەكانی ئێران، كوردستانی زیاتر لە هەر شوێنێك میلیتاریزە كردوە و دڕندانە خەڵك دەكوژێت، تەنانەت لە بەشێك لە شارەكانی وەك جوانڕۆ رژیم لە چەكی دۆشكا و گازی فرمێسكڕێژی ژەهراوی كەڵكی وەرگرتووە. لە كوردستان بە گشتی خەڵك بەشێوەیەكی سیستماتیك كۆمەڵكوژ كراون و لە كەرەستەی شەڕی نێوان وڵاتان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ خەڵكی مەدەنی و دەسبەتاڵی كوردستان كەڵك وەرگیراوە و ئەوەش بەتەواو مانا تاوان دژی مرۆڤایەتییە و كۆمەڵگەی جیهانی لەسەرشانیەتی پێش بە بەردەوامیی ئەو جینایەتانە بگرێت.
دەزگای سەركوتی كۆماری ئیسلامی لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی و بەتایبەت لەو چەند ڕۆژەی دواییدا، سەرەڕای ڕاگەیاندنی حكوومەت نیزامیی شەوانە لە زۆربەی شارەكانی كوردستاندا، بە شێوازی هەڕەمەكی و هۆڤیانە لە كۆڵانەوە تەقە لە ماڵی خەڵك دەكەن، و دواتر هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكانیان، پیر و لاو، ژن و منداڵ دەدەنە بەر پەلامار و بە بیانووی بەشداری لە خۆپێشاندانەكاندا خەڵك لە ماڵەكانیان دێننە دەر و بە بێ‌ڕێزی و سووكایەتی و لێدان دەسبەسەریان دەكەن. جگە لەوەش لە زۆر شار و شوێن بۆ نموونە لە شارەكانی وەك بۆكان، جوانڕۆ و مەهاباد هێزە چەكدارەكانی سەر بە سپای پاسداران لە هەڵكوتانە سەر ماڵەكاندا لەگەڵ گەیاندنی خەسار و زیان، زێڕوزیو و كەلوپەلی گرانبایی ماڵەكانیش بەتاڵان دەبەن.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێ ئەوەی لە كوردستان رژیم دەرحەق بە خەڵك دەیكا جینایەتی جەنگی و تاوان دژی مرۆڤایەتییە. بۆیە پێشگرتن بە كۆماری ئیسلامی لە بەردەوامیی جینایەتەكانیدا پێویستیی بە ڕێكار و هەنگاوی بەكردەوەی جیدتر و لێبڕاوانەترە. دیارە پەسندكردنی بڕیارنامەی شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگروەكان دژی كۆماری ئیسلامی و دانانی كۆمیتەیەك بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەكان كارێكی بەجێ و شیاو بوو، بەڵام ئێمە پێمان وایە دەبێ ڕێكاری جددیتر بۆ لێپرسینەوە و وڵامدەربوونی ئەو ڕێژیمە بگیرێتە بەر.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران جارێكی دیكە سەرنجی كۆمەڵگەی جیهانی بۆ دۆخی كوردستان و جینایەتەكانی رژیم ڕادەكێشێ و داوا لە ناوەندەكانی بڕیاردەر دەكا بەفریای خەڵكی كوردستانەوە بێن.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ – ٢٦/١١/٢٠٢٢

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە 2022/11/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر با اعتصاب گسترده سراسری به یاری کُردستان بشتابیم
بابەتی دواتر راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komalazk
@Komalazk
7 Following
6.7k Followers
راگەیاندنی  یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR Nov 27, 2022
راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR
2 20
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti Nov 26, 2022
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti
7
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?