By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
دوا ئاپدەیت: 2022/12/01 at 2:38 PM
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی چوارشەممە 9ی سەرماوەزی 2722 كوردیی شاندێكی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەسەرپەرشتیی بەڕێز ” عومەر ئێلخانی‌زادە” بەرپرسی دەورەیی ناوەند و ھەر یەك لە بەڕێزان: محەمەد نەزیف قادری، عەبدوڵ ئازەربار، ئیسماعیل رەحمانی و عەتا ناسرسەقزی، سەردانی پارتی ئازادیی كوردستانیان كرد و لە لایەن شاندێكی پارتی ئازادیی كوردستان بەسەرپەرشتیی بەڕێز “حسەین یەزدانپەنا” سەرۆكی PAK؛ خەلیل نادری وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەكان، هامنۆ نەقشبەندی ئەندامی سەركردایەتی، جوانشێر ڕەفعەتی ئەندامی پێوەندییە گشتییەكان، ئەدیب خالیدیان ڕێكخەری نووسینگەی كاروباری سەرۆكایەتی، رووناهی لەك و سەربەخۆیی موكریانی كادرانی پارتی ئازادیی كوردستان، پێشوازییان لێكرا.
كۆبوونەوەكە بە وتەكانی بەڕێز بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوكاریی لە سەر دوو تەوەری سەرەكیی نیازی سەردانەكەیان كە بریتیی بوون لە هەڵسەنگاندنی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران و پرس و پێویستیی هاوكاریی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵات دەستی پێكرد. پاشان هەركام لە ئەندامانی شاندی ناوەند بەشدارییان لە هەڵسەنگاندنی تەوەرەكانی بەر باسدا كرد. بە دوای ئەوەدا بەڕێز سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان وێڕای بەخێڕهێنانی گەرمی شاندی ناوەندی هاوكاریی، كۆبوونەوەكەی بە هەنگاوێكی گرینگ بۆ بەهێز كردنی ڕەوتی هاوكاریی و رێككەوتنی نێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێناو گوڕ و تیندان بە خەباتی ڕزگاریخوازیی كوردستان و وەدەستهێنانی مافی چارەنووسی سیاسیی وگەیشتن بە سەروەریی و كۆتاییهێنان بە كۆماری ئیسلامیی خەمڵاند.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا بە لێكدانەوەی دۆخی ئێستای كوردستان و ئێران راو بۆچوونی خۆیان خستەڕوو و جەختیان لەسەر یەكگرتووی زیاتری نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردەوە. هەروەها پێداگرییان لەسەر بەهێز كردنی پێوەندیی و پەرەپێدانی هاوكاریی نێوان پارتی ئازادیی كوردستان و ناوەندیی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و كار كردنی هاوبەش بۆ پێكهێنانی چەترێكی گشتگیری سیاسیی نێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە دانیشتنەكانی داهاتوودا هەر دوو لا هەوڵەكانیان بۆ كاری هاوبەش و كردەیی و هەروەها بۆ میكانیزمەكانی پێكهێنانی یەكگرتوویی زیاتری نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە.

پارتی ئازادیی كوردستان
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

٩ی سەرماوەزی٢٧٢٢ك
٣٠نوامبری ٢٠٢٢ز

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە 2022/12/01
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
بابەتی دواتر ناوەندی هاوكاریی: ١٦ی سەرماوەز دژ بە میلیتاریزم و سەركوت لە كوردستان كۆدەبینەوە

لە تویتێرەوە

Komalazk
@Komalazk
7 Following
6.7k Followers
راگەیاندنی  یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR Nov 27, 2022
راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە https://t.co/CCufPuVYN4 https://t.co/SoXtrjiQZR
2 20
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti Nov 26, 2022
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون https://t.co/ogsdQDzrMn https://t.co/o5BxT2Kfti
7
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?