By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: من ژنێک دەناسم
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > من ژنێک دەناسم
وتار

من ژنێک دەناسم

عەلیرەزا قادری
دوا ئاپدەیت: 2024/06/16 at 8:19 PM
عەلیرەزا قادری
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە ژنێتی لە ڕەسەنی جاڕەگووڵێک،

پێدەشتێکە لە بەرامەی،

مێرگەگیابەند و گەزیزە،

هەڵاڵەسوورەی ڕەوەزی ناو کوێستانێکی بەسامی نیشتمانە،

لاولاوێکە، کە لە بۆنی پرچی یاسێکی هاوینیی هەڵزناوە،

هەموو ڕۆژێ،

عەتری هەناسەی،

 بە شنەی پێش گزنگی بەیانی دەسپێرێ،

هێدی هێدی دەخزێتە ناو ژیانەوە و،

ئێوارانیش ،

دڵتەنگی دوانیگای خۆرە،

پێش ئاوابوون.

،

من ژنێک دەناسم،

کە لە ئامێزی بە ئایەت حەرامیدا،

هەموو شەوێ،

دەستی دوعای حەزەکانی ئەنێژێت و،

بە تانوپۆی هەستەکانی،

لە ناخیدا،

نەخشی ژیان ئەچنێتەوە.

،

من ژنێك دەناسم،

کە لە پەنجەرەی نیوەتاکی تەنیاییەوە،

خۆی بۆ تاریكیی شەو ڕووت دەكاتەوە،

لەداخی ئەو ئەستێرانەی بێ ووچان چاودادەگرن ،

حەز و خولیای شەوەکانی ،

دەخاتە مستی مانگەوە.

،

من ژنێک دەناسم،

کە تەمەنێک بە نەهێنیی كێبوونییەوە ،

كۆڵان بەكۆڵانی شاری بیرەوەریەكانی گەڕاوە ،

بەخوڕتر لە بەهار حەزی لە بارینە،

تا خەزانی تەمەنی پڕ ناسۆری خۆشنەویستنی بسڕێتەوە.

،

من ژنێک دەناسم،

کە بە دەم ئاودانی نەمامەکانی حەوشەوە،

گوێ بۆ ئاوازی حەزینی قەنارییەكی تەنیا دەگرێ،

كە قەفەسی دڵی چۆڵی پیاوانی دراوسێ ئاوەدان دەکاتەوە.

،

من ژنێک دەناسم،

لە ئاوێنەی ژوورەكەیدا ،

بزەی خۆشیی پیاونەبوون و،

لە هیلاكیی ڕۆحیشیدا،

دەردی ژنبوون دەزیێتەوە؛

،

من ژنێک دەناسم،

 كە منداڵیی لێ دزرابێ و

كچێنی لێفرۆشرابێ و

بە ژنێتیش،

بە قفڵ و بەندی ئایەتی جادوگەرێك دیل کرابێ.

،

من ژنێک دەناسم،

بەهەر هاتنێکی دڵ نابا و،

بەهەر ڕۆیشتنێک دڵ نادا،

ئەو،

چیرۆكی خۆشەویستیش جۆرێكیتر ئەڵێتەوە:

ئەو مەعشوقەی،

نە خەج و زین،

نە خەزاڵ و لەیلێ و شیرین، پێی نەگەیشتن،

ئەفسانەیە!

ژیان تەنیا،

تاڵیی و سوێریی چەند وەرزێك و،

چەند پیاسەی ئێوارانە؟

خەونێكی ئاڵۆزی شەو و،

ئەو ڕۆژانەن كە نازانی چۆن تێپەڕین؟

نانا ژیان،

خەباتێکی بێوچانە،

نەوەستانە، پێگەیشتنە و کۆڵنەدانە.

،

من ژنێک دەناسم،

بە دەم وەنەوزی پێش چایی بەیانییەوە ،

بیر لە ماچ و ڕاموسانی ،

سەرسەریەکەی خەونی دوێشەو دەكاتەوە،

بێزو بە ئێوارەخوانێك دەكا،

پێڵاوەكانی تووڕ دات و

قاچی ڕووتی لە ناو خۆڵی كەنارێكی هاویناوی وەرێنێت و،

مەستی ژیان،

لەگەڵ بڵێسەی ئاگرێك ،

بە خرۆشی شەپۆلەكان ،

گیان و ڕۆحی بێتە سەما.

،

من ژنێک دەناسم،

کە بە حەسرەتی ڕێبوارێكی هەرزەكار،

لە بەرانبەر پیرەدارێكی تەنیا دەوەستێت و،

بیر لە ژوانی دڵدارانی ژێر سێبەری دەكاتەوە،

خەیاڵی لەگەڵ شەقەی باڵی مەلێکی کۆچەر بۆ دوور دەفڕێت،

لە تاریكیی جەنگەڵێكی پر لە یاسا ڕادەمێنێ،

وەك ئەوەی بۆ خۆی بگەرێ،

گرێ گرێ ،

تانوپۆی بەنەریت چندراوی دەست و قاچی دەكاتەوە.

،

من ژنێک دەناسم،

هەودای ژینی بە ئارەزوی دڵ باداوە،

سوچی پەردەی ماڵەکەشی،

بۆ چاوبڕكێی پیاوێكی عاشق لاداوە،

بەرهەیوانی ئێوارانی،

كۆڵانێك بۆنی ڕیحانە و،

دوانیگای خۆری پێماوە.

،

من ژنێک دەناسم،

لەگەڵ كازیوەی بەیانیی،

بسكی بە هەناسە شێواوی،

لە ئاوێنەی خەونێکیدا،

نەرم نەرم، شانە دەکا،

خاڵە و خاڵی سەر ڕومەت و ژێر گەردنی،

بە خەیاڵی شێت مۆر دەکا،

لێوی بە بزەی شیرینی ،

بە تامی ماچێک سوور دەكا و،

ناسكتر لە پەڕی گوڵێ،

بە ناز و مەکری شەونمێ،

دەچرپێنێت:

هۆ پیاوەکەی خەونی دوێشەو!

بەیانیت باش.

،

بەیانیی زوو،

وەک ئەو دەمەی، حەوا لە ئادەم بزربوو،

بزر دەکا خەونەکانم زەردەی تاوێ،

من بە پەلە هاواردەکەم،

ئەی هونەری بەرزی سروشت،

هۆ ژنەکەی خەونی دوێشەو،

من ڕۆژی بێتۆییم ناوێ،

دەمی لەگەڵ تۆ بوونم باش،

منیش مرۆڤتر بوونم باش.

عەلیرەزا قادری 2024/06/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆماری ئیسلامی و قەیرانی ڕەوایی-بەشی دوەم
بابەتی دواتر کچانی ئاسۆی ڕوون

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?