By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: خودای ئەمرۆ هەمان خودای شەستەکان نیە!
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > خودای ئەمرۆ هەمان خودای شەستەکان نیە!
وتار

خودای ئەمرۆ هەمان خودای شەستەکان نیە!

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/07/09 at 9:15 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
8 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

علی خامنەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ وەزیر و چەند بەرپرسێکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی  واتە یەکێک لە ئامرازە سەرەکییەکانی سەرکووتی خەڵکی نارازی، لە رێکەوتی ٧ی پۆشپەری ١٤٠١ی هەتاوی  وێڕای ئاماژە بەو دۆخە سەخت و دشوارەی ئەوکات کۆماری ئیسلامی لە گەڵی بەرەوروو ببۆوە، دەڵێ ئێمە لە شەستەکاندا بەرامبەر بەو گشتە پێشهات و نشێوەی تووشی هاتبووین توانیمان خۆمان راگرین و دوژمنانمان بێ هیوا بکەین. ئێستاش خودا هەمان خودای شەستەکانە و … هتد.

مەبەستی سەرەکی خامنەیی ئەوەیە بڵێ ئەو کارانەی کردمان بەرامبەر بە خەڵکی نارازی لە شەستەکان ئێستاش دەتوانین بیکەین. پێداچوونەوەیەکی کورت و بەراورد کردنی دەیەی یەکەمی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی دەیسەلمێنێ کە خودای شەستەکان هەمان خودای ١٤٠١ واتە ساڵی دەستپێکی بزووتنەوەی ژن. ژیان، ئازادی نیە و ئەو حوکمەی خامنەیی لە جێی خۆیدا نیە. ئێستاش بە تێپەربوونی دوو ساڵ دوای ئەو بزووتنەوەیە و لە پووشپەڕی ١٤٠٣ ئیتر بە ڕاشکاوی دەتوانین بلێین کە خودای ئێستا خودای شەستەکان نیە و کۆماری ئیسلامی ناتوانێ هەر بەو دەست و فەرمانەی لە شەستەکان لێیدەخوری درێژە بدات.

ئەگەر لایەنەکانی ئایینی ئەم وتەیەی خامنەیی بخەینە لاوە و شیکارییەکی سیاسی – کۆمەڵایەتی بکەین لە ئاراستەی مەبەستی ڕاستەقینەی خامنەیی بۆمان دەردەکەوێ خامنەیش وەک هەر دیکتاتۆڕێکی دیکە لە سیستەمێکی سیاسی رەها و سەرکووتگەر وەک کۆماری ئیسلامی گوێی لە دەنگی جیاواز دەخەوێنێ و چاوی لە حاند ئاڵوگۆڕەکان دەقونجێنێ و بۆیەش مەیلێکی بەهێز بەرەو درێژە پێدان بە هەمان شێّوازی جارانی حکوومرانی ڕایدەکێشێ تا جێگایەک کە تازە  بینین وبیستنی دەنگ و رەنگی ئاڵوگۆڕەکان درەنگ دەبێ و ڕۆیشتن بەرەو هەڵدێر بە هیچ فێڵ و تەڵەکەیەک پێشی پێناگیرێ.  

لە شەستەکان کۆماری ئیسلامی هێشتا پشتگیری بەشێکی زۆری حەشیمەتی ئێرانی بێجگە لە کوردستان لە گەڵ بوو و دەنگ و هاواری سەرکووتکرانەکان و نارازییەکان زۆر بە زەحمەت دەبیسرا و کوردستان لە خەبات بە دژی کۆماری تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بە تەواوی تەنیا مابۆوە. هەر بۆیەش دەسەڵاتی سەرەڕۆ بە پشتگەرمی زۆرینەی خەڵک لە سەر بنچینەی ناوشیاری و کاڵفامی بەرامبەر ڕژیمی سەرکووتگەری ئایینی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو، توانی لە سەر دەریایەکی خوێن خۆی بسەپێنێ. 

لە کەشوهەوایەکی لەو شێوەیەدا، کۆماری ئیسلامی دەیتوانی بکوژێکی سایکۆپات، تاوانبار و تینوی خوێن وەک خەڵخاڵی بەرداتە گیانی خەڵک و لە بەناو مەحکەمەی چەند خولەکی و زۆر جاریش بە بێ مەحکەمە و لێپرسینەوە و لێپێچینەوە، مێرمندالێک تەنیا بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێکی دژی حکومەت  لە سێدارە بدات. لەوانە لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی ٥٩ کەس لە لاوان و مێرمنداڵانی شاری مەهاباد کە تا ئێشتاش شوێنی بە خاک سپاردنیان لە بنەماڵەکانیان شاردۆتەوە. هەمیسان بە ناوی خودای شەستەکان کۆماری ئیسلامی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بە حوکمی خومەینی چەندین هەزار زیندانی وبەندکراوی  سیاسی کە خەریکی تێپەر کردنی حوکمەکانیان بوون و بەشێک لەوان لە مانگەکانی کۆتایی حوکمەکەیاندا بوون کەوتنە بەر یەکێک لە قێزەونترین کۆمەڵکوژیی مێژووی هاوچاخ و بە بێ ئەوەی تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵە و خۆشەویستەکانیان بکرێتەوە لە شوێنێکی نادیار بە بێ رێزی فرێدرانە ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان و شوێنبزر کران.

کۆماری ئیسلامی توانی لە ڕێگای سەرکووتی بێبەزەییانەی دژبەرانی لە کەش و هەوایەکی نائاسایی پڕ لە وەهم و ناوشیاریی جەماوەر لە ناوەرۆکی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی ئایینی، بێئاگایی لە تاوانەکانی ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو لە زیندانەکان و لە کەش و هەوایەکی پڕ لە ترس و خۆفی نەیاران و دژبەرانی کە ئەو کات کەمایەتییەک بوون، خۆی وەک دەسەڵات بسەپێنێ.

سیستەمە سیاسییە پاوانخوازەکان کە لە ئەنجامی شۆرشێکی جەماوەری  تەیار بە ئیدئۆلۆژییەکی ئایینی دێنە سەرکار گیانسەختترن لە ڕژیمە دیکتاتۆرییەکانی دیکە. ئاڵوگۆڕەکان لە ئاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە شێنەیی ڕوودەدەن  و کاربەدەستانی باڵای سیستەمەکە کەمتر هەست بە گۆڕانی دۆخەکە دەکەن و لە خیرەسەری  و غوروورەوە لە گەڵ ئەو ئاڵوگۆڕانە بەرەوروودەبنەوە. وتەی خامنەیی کە خودای ساڵی ٦٠ هەمان خودای ئێستایە لە ڕاستیدا نیشانەیەکە لەو سەرسەختی و هەوڵدان بۆ وەستانەوە بەرامبەر ئاڵوگۆڕەکان.

کۆماری ئیسلامیش وەک زۆربەی دەسەڵاتە تۆتالیتێرەکان پۆشتەکراو بە ئیدئۆلۆژیەکی تایبەت واتە تێکەڵاوێک لە خوێندنەوەیەکی تایبەتی ئایینزای شیعە و چەمکی عەداڵەت و دژایەتی لە گەڵ دێموکراسی ڕۆژئاوایی هاتە مەیدان کە چی هەر زۆری پێنەچوو بەرهەمەکەی بوو بە قوڵتربوونەوەی کەلێنە چینایەتییەکان و هەڵکشانی زۆرتری ناعەداڵەتی ئاوێتە لە گەڵ بێمافی لە ڕادەبەدەری تاک. ئەزموونی جەماوەری خەڵک لە دوای یەک دەیە حوکمرانی کۆماری ئیسلامی وایکرد کە  لە ڕاستیدا هەرچی لە ساڵەکانی هەوەڵی دەسەڵاتی ڕژیم خاڵی بەهێزی بوو، بە پێچەوانەی خۆی هەڵگەڕایەوە و بوو بە خاڵی لاواز.

ئاوێتەیەک لە ئیدئۆلۆژییە ئایینیەکەی کە بەمیلیۆن خەڵکی لە پشتی دەسەڵاتدارانی حکوومەت بەریز دەکرد و هانی دەدان و دەیبردنە حاڵەتێکی سەرخۆشیی  دروونی و، مەیدانی بە مین چێنراوی پێ پۆچەڵ دەکردنەوە، هەر ئەو ئیدئۆلۆژیە بۆتە هۆی گاڵتە و نەقڵ ونەزیلە وتانەوتەشەر لە ناو خەڵک و بەتایبەت جیلی نوێدا. حکوومەتی ئیسلامی  بە بەڵێنی دروستکردنی بەهەشتێکی پڕ لە عەداڵەت هاتە مەیدان کە چی بە کردەوە جەهەننەمێکی لە سەر ئەرزی واقیع بۆ زۆربەی هەرە زۆری خەڵک دروست کرد. بۆیەش دروشمەکانی پێوەندیدار بە حوکمرانی عەداڵەتخوازانە ئێستا خاڵی لاوازی ڕژیمە و هیچ کامیان تەنانەت ئاواتەخواز نین  وەبیر خەڵکیشی بێننەوە.

خامنەیی کە دوابەدوای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی باس لە خودای ساڵەکانی شەست دەکا بە بێگومان ئاماژەی بەوەیە کە نەیاران و دژبەرانی ڕژیم بە هەمان شێوەی شەستەکان بکەونە بەر سەرکوت و ڕەشەکوژی و قازییەکانیش پەیتا پەیتا حوکمی لە سێدارەدان بۆ دژبەرانی حکوومەت ببڕنەوە. دیاریکردنی دامودەزگای قەزا بۆ ئەو وتاربێژییە بە هەڵکەوت نیە. بەڵام تەنانەت لەو مەیدانەش واتە سەرکوتی خەڵک و کوشتوبریان لە کاتی ئێعتراز و نارەزایەتی، خوداکەی ئەو کات هەر هەمان خودای ئێستێ نیە. ئەگەر لە شەستەکان سەرکوت و زیندان و کوشت و بڕ ترس و خۆفی دەخستە دڵی خەڵک و بێدەنگی دەکردن، ئێستا توڕەیان دەکا و قین و نەفرەتیان لە ڕژیم زیادتر دەکات. بزووتنەوە نارەزایەتییەکان لە ساڵەکانی ٩٦، ٩٧ و ئاخرینیان بزووتنەوەی ژینا باشترین شایەتحاڵی ئەم ئیدعایەیە. خودای خامنەیی لە زیندانەکانیش وەک خۆی نەماوە و بە فریای نایە. چیتر بەندییەکان لە بێدەنگی و بێسەروشوێنیدا فەرامۆش ناکرێن و دیوارەکانی زیندان ڕێگر نیە لە بیستنی نارەزایەتی و دەنگی حەقخوازییان.

گۆمان لەوەدانیە کە ئەم ئاڵوگۆڕە لە کۆمەڵگای ئێران بەرهەمی پرۆسەیەکی چەندین دەیە حوکمرانی رژیمە لە ئێران و پێشهاتێکی کوتوپڕ نیە. بە هەموو ئەوانەشەوە دواین پەردەی  ئاڵوگۆڕ لە هاوسەنگیی هێزی نێوان خەڵک و ڕژیم لە مەودایەکی کورت لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل خۆی دەرخست. 

بێگومان شکستە فرەرەهەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە جەنگی ١٢ ڕۆژە لە گەڵ ئیسرائیل و دەرکەوتنی لاوازی سەرسورهێنەری دەسەڵات لە هەمبەر بەرپەرچدانەوەی هێڕشی دەرەکی  بەش بە حاڵی خۆی  ڕێگە خۆشکەر دەبێ بۆ سەرهەڵدانەوەی بەرفراوانتری بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و هەڵپێچانی یەکجارەکی دامودەزگای قێزەون و بێزراوی کۆماری ئیسلامی.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, خودای ئەمرۆ هەمان خودای شەستەکان نیە!, سیامەک مەدەررسی, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/07/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دوو لایەنە
بابەتی دواتر بە بێ ئەم شەڕەش ساڵانێکە درز و کەلەبەرەکانی داڕمانی ڕژیم قووڵ و حاشاهەڵنەگرن

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?