By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران
وتار

ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/07/11 at 9:51 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
8 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای هێرشی ئیسرائیل و شەڕی ١٢ رۆژەی لە گەڵ ئەو وڵاتە،  لەگەڵ لە دەستدانی پێگەی نیزامی لە ناوچەکە و هەڵوەرینی هێماکانی هێز و ئێعتباری لە دوای ئەو هێرشە، ڕووبەڕوی دۆخێکی دیکە بۆوە کە لە ئاستی دەرەوەی خۆی و لە ناو وڵاتانی ناوچەکە تازە و ئەزموون نەکراو بوو. ئەم دۆخە تازەیە گومان کردن لە درێژەی حەیاتی کۆماری ئیسلامی بوو، پرسیاری جددی کە ئایا کۆماری ئیسلامی دەمێنێت یان دادەڕمێ و کۆتایی بە دەسهەڵاتەکەی دێت؟ بوو بە پرسیارێکی ڕێگە پێدراو ئەویش نەک تەنیا بە هۆی ئەو شەڕەوە بەڵکوو بە لە بەرچاو گرتنی هەموو بزوێنەر و موتەغەییرەکانی دیکەوە کە پۆزیشنی کۆماری ئیسلامی تووشی ترازان کرد. یان لەلایکی ترەوە لە ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی و لە لایەن یاریکەرە سەرەکییەکانی ئەو مەیدانەوە پرسی مان و نەمانی کۆماری ئیسلامی وەکوو ئەگەرێک لە گەڵ باقی ئەگەرکانی دیکە جێگەی بۆ کراوە. هەرچەند ئەوە بەو مانایە نییە کە هێرشی نیزامی و بە تایبەت هێرشی ئاسمانی خۆی لە گەڵ خۆی ئەو ئەگەرەی دروست کردبێت و یا رۆژئاوا ئەوە مەبەستی بووبێت. ئەزموونی رۆژئاوا لە بەکار هێنانی هێز و هێرشی نزامی ئەزموونێکی  نا سەرکەوتوو بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست چە لە ئەنجامی هێرشی بۆ ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١ و لە دوای هێرشە تێرۆریستیەکەی ١١ی سێپتامبر و  چ بۆ عێراق لە ٢٠٠٣ و لێکەوتەکانی دوای ئەو هێرشانە.  لە دوایی هەردووک ئەو نمونانە ئامریکا نەتەنیا خواستەکانی بۆ دەستبەر نەبووە بەڵکوو هەم تێچووی گیانی و هەم تێچوویەکی زۆری ماڵی خستە سەر ئەو وڵاتە و تووشی چەقین و گرفتی جددی کرد لە ساحەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە لایەکی ترەوە بۆشایی هێز، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ناتوانێ چییدیکە یاریگەیەک بێ کە ئەوان یاری تێدا بکەن بۆیە بەر لەوەی ئەو بۆشاییە دروست بووبێ و دەسهەڵاتێک لاچووبێت دەبێ هەنگاوی دوایی یارییەکە پێشوەخت کاری بۆ کرابێ. کێ یان کێگەڵ ئەم بۆشاییە پڕ دەکەنەوە چەندە لە خزمەتی سناریۆی نەزمی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەبن و چەندە کۆنترۆڵی ئەو خاکەیان لە دەست دێت. دەتوانێ یەکلایی کەرەوە بێت. بەڵام بە گشتی هێرشێکی وەها بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و چرا سەوزدان بەو هێرشە دەتوانێ ئەو تەعبیرەی لێبکرێت کە مانەوەی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری پیادە بوونی سناریۆی دروستی ئەو ئاڵوگۆڕە دەتوانێ بژاردەیەکی جددی و ئەگەرێکی واقعی بێت. لەم نێوانەشدا کورد وەک ئەکتەرێکی جددی و کاریگەر دەتوانێت هەڵەکە بقۆزێتەوە بۆ خۆی و لە ئێشێلی خۆیدا براوە بێت. کە ئەوەش پێویستی بێگومان بە یەکگرتوویی یان لانیکەم هاوئاهەنگی هەیە لە نێوان هێزەکانی کوردستانی رۆژهەڵات. پێویستە وشیاری ئەوە لە ناو هێزە کوردییەکان دا هەبێت تا لە هەر ئەگەرێکی سیاسی بتوانێ لە پێناو بەرژەوەندی باڵای گەلی کورد هەنگاوی یەکلاییکەرەوە هەڵ بگرێت.

ئەوەی کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە چی بوون و ئایا ئەو شەڕە جارێکی دیکە سەر هەڵدەداتەوە یان نا پرسێکی دیکەیە کە زۆری لێکدانەوە و تەحلیل لە سەر کراوە و بە جۆری جیاواز خوێندنەوەی بۆ کراوە. بە پێی تێئۆرییەکانی جەنگ هەر گرژییەک دەتوانێ بە سێ قۆناغێ بەرزبوونەوەی گرژی و شەڕی راستەوخۆ(ئێسکەلەیشن)، ئاگر بەست(سیس فایر) کە ئیلزامەن بە مانای تەواو بوونی گرژی و چارەسەر بوونی کێشەکە نایە بەڵکوو زۆر جار مەودایەکە بۆ حەسانەوەی دوو لایەنی شەڕ لە دوای گرژییەکی خوێناوی و ئەستەم و هەروەها قۆناغی کەم بوونەوەی گرژییەکان(دی ئێسکەلەیشن) بڕوا و ئەو گرژییە لەو بازنەیەدا دەتوانێ دەور بداتەوە و لە هەر قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکە بڕوات یان بگەڕێتەوە. شەڕی ڕاستەوخۆ وەستاوە بەڵام کێشەکە لە بنەڕەتدا بنبڕ نەکراوە و هەر کات دەتوانێ بەرەو ئەو بەرزبوونەوەیە بڕوات. بۆیە ئەگەری دووبارە سەر هەڵدانەوەی شەڕ یەکێکە لەو بژاردانەی دەتوانرێ حیسابی لەسەر بکرێت. بەڵام ئەوەی گریمانەی سەرەکی بابەتەکەیە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی بە هەر کام لەو بژاردانە بێ ناتوانێ وەک ئێستای و بە تایبەتی پێش جەنگی ١٢ ڕۆژە، بمێنێتەوە و پرسی ئاڵ و گۆڕ پرسێکی بێ ئەم لاوئەو لایە لە داهاتووی سیاسی ئێراندا. بەقووەت بوونی ئەو گریمانەیە واتە گۆڕانی سیستمی سیاسی لە ئێران وادەکات ئەگەرەکان ببنە جێگەی سەرەنج و مەتەڵی گۆڕینی سیستم، ببێتە جێگەی تێڕامان.  ئەوەی من مەبەستمە لێرەدا باسی بکەم، کۆماری ئیسلامی و ململانێی  لە گەڵ خەڵکی ئێرانە! لە گەڵ کۆمەڵگایەکی بەهێزی مەدەنی کە هەر بە ئێستاشەوە تەنگی بەو دەسهەڵاتە هەڵچنیوە و یەکێکە لە گەورەترین نگەرانییەکانی لە ئێستا و لە ئێرانی دوای قۆناغی یەکەمی شەڕدا. هەر لە یەکەم ساتەکانی دوای ئاگربەستە ناسەقامگیرەکەی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، مەسەلەی هەستانی جەماوەری لە ئێران کە دوای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی روخسارێکی دیکەی لە خۆی دەرخست و متمانەی دنیای بۆ خۆی کۆ کردەوە ئەو قاییمترین هێزەیە کە دەتوانێ گۆڕانی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو تێپەڕبوونێکی دیموکراتیک بەرێ. شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، دواهەمین گەورەترین بەرەوڕوو بوونەوەی خەڵک و کۆماری ئیسلامی بوو. لەو شۆڕشەدا ئەگەرچی سەرکوتی لە ڕادەبەدەر و توندوتیژی کۆماری ئیسلامی و دەسگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی زاڵمانە و بێ بەزەییانە لە گەڵ داوای ڕەوای خەڵک ڕووبەڕوو بووەوە، بە شێوەی کاتی لە جوڵەی خست و نمودە خیابانییەکەی سڕ کرد بەڵام لە بناوانی خۆیدا ململانێکە هەر زیندووە و تەنیا دەرفەت و مەیدانی دیکەی دەوێ تا لە شۆکی ئەو ڕادەیە لە سەرکوت بێتە دەر و دووبارە خۆی بگرێتەوە، کە من ئەوە بە دوور نازانم و پێموایە هەستانی جەماوەری لە هەر کات و بە هەر بیانوویەک دەتوانێ ڕوو بدات. گرانی و هەژاری لە کەڵکەڵە سەرەکییەکانی خەڵک نە تەنیا گۆڕانی بەسەر نەهاتووە بەڵکوو قەیرانی ئابووری لە هەموو کات زۆرتر یەخەی خەڵکی گرتووە و ژیانی لێ تاڵ کردوون، گوشار بۆ سەر ژنان و ململانێی حیجاب بەهەمان شێوە بەردەوامە و کۆمەڵگای ژێر دەسهەڵاتی ئێران لە هەمیشە زیاتر مەترسییە بۆ مان و ژیانی ژنان، گەندەڵی، نەبوونی هیچ جۆرە لە خزمەتگوزاری و و ناکارامە بوونی دەسهەڵات لە جێی خۆیەتی و هیچ گۆڕانێکی ئەزموون نەکردووە. هەڵمەتی مانگرتن و کەمپەینەکان لە ناو زیندانەکانەوە بەردەوامن، مانگرتنی باڵ هەڵگران، مامۆستایان و خانەنشینان تەنیا بەشێکی کەمی ئەو پوتانسیەلەن کە لە دەرفەت و کاتی پێویست وەک قۆقنوس لە ژێر خۆڵەمێش دەری دێنێ و دەیکاتەوە بە گژ ئەو دەسهەڵاتەدا. بە پێچەوانەی ئەو لێکدانەوانەی باس لەوە دەکەن کە ئەم شەڕە عاملیەتی لە خەڵک و کۆمەڵگای مەدەنی سەندووە، بە بڕوای من یەکەم ئەو عاملیەتە لە لایەن کۆماری ئیسلامی و دەسگای سەرکوتی ئەو سیستمەوەبەر لە سەرهەڵدانی شەڕ بەری پێ گیراوە و ئەوە لە هەوڵی ئەوەدابووە ئەو بکەرییە لە خەڵک بستێنێ، دووهەم لە دوای ئەو شەڕە لایەنی بەرانبەری خەڵک کە کۆماری ئیسلامییە لاواز بووە و ئێعتبار و مەشروعیەتی نەماوە، رێبەرەکەی کە ساڵهای بەردی شەڕ لە سینگی دەسوێ زیاتر لە دە رۆژە لە هیچ بۆنە و ڕێورەسمێک و لە هیچ وتارێکی تلویزیۆنی دەر نەکەوتوو و نەیوێراوە دەربکەوێ، تان و پۆی دەسهەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆش بووەتەوە و لە هەموو کات ئاسانتر دەتوانرێ لە بەر یەک هەڵبوەشێ. هەڵە یەک لە دوای یەکەکانی کۆماری ئیسلامی لە خوێندنەوەی دۆخەکە و خەیاڵاتی لە سەر هێزی خۆی و ئەو گروپە تێرۆریستییەی میلیاردها میلیاردی لێ خەرج کردبوون و بە شەوێک هەموویانی لە دەست دەرهات و بوون بە خۆڵەمێش نهایەتەن ئەو دەسهەڵاتەی خستووەتە تەنگانەیەکەوە کە ئەگەرچی خەڵکیش باجی زۆریان تێدا داوە بەڵام ئەوە هێزی خەڵک و ئەو کۆمەڵگا مەدەنیە بەهێزەن کە چارەنووسی داهاتوویان لە دەست دایە و ئەوان نووسەری ئەو مێژووەن کە ئاسایش بۆ ئەو کۆمەڵگایە دەگەڕێنێتەوە. ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی لەوەها سناریۆیەکدا دەتوانێ ببێتە ئەو ژینگەیەی ڕەنگی نوێ دەکاتە بەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەزمێکی نوێی پێ تەکمیل دەکرێ.    

TAGGED: ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی, ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران, کەوسەر فەتاحی, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/07/11
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بە بێ ئەم شەڕەش ساڵانێکە درز و کەلەبەرەکانی داڕمانی ڕژیم قووڵ و حاشاهەڵنەگرن

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?