By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: “هیچ کات بازاڕ درۆ ناکات” کاریگەرییەکانی جەنگی کۆماری ئیسلامی و ئسرائیل لەسەر ئابووریی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > “هیچ کات بازاڕ درۆ ناکات” کاریگەرییەکانی جەنگی کۆماری ئیسلامی و ئسرائیل لەسەر ئابووریی ئێران
وتار

“هیچ کات بازاڕ درۆ ناکات” کاریگەرییەکانی جەنگی کۆماری ئیسلامی و ئسرائیل لەسەر ئابووریی ئێران

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/07/16 at 10:47 AIM:
KomalaMedia
هاوبەشکردن
7 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەو کەسانەی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کار دەکەن لە وەڵام بە بارودۆخی ئابووری و بازاڕدا ڕستەیەکی بەناوبانگ بەکاردێنن و ئەویش ئەوەیە کە “ هیچ کات بازاڕ درۆ ناکات”. ئەم دەستەواژە ئاوێنەی باڵانوێنی ئێستای بازاڕ و ئابووریی ئێرانە و راپۆرتە بڵاوکراوەکان لەسەر بارودۆخی ئابووریی ئێران دەتوانێ  کاریگەرییەکانی جەنگی دوانزە رۆژەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل بە باشی نیشان بدات.  تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران و ئیسرائیل ئابووریی ئێرانی بەرەو داتەپین و هەڵوەشانەوەی گەورەتر بردووە و ئەم کاریگەرییە لە چەندین بواری جیاجیای ئابوورییدا بەدی دەکرێت. لێکۆڵینەوە لە دەرئەنجامە ئابوورییەکانی ئەم جەنگە لەسەر بازاڕەکانی بۆرسە(بوورس)، دراو، بازرگانی دەرەکی و هەڵاوسان باس لە بارودۆخێکی تایبەت دەکەن  و بەلەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە پێشبینی دەکرێ رۆژانێکی سەخت و دژوار بەرۆکی خەڵکی ئێران و بەتایبەت خەڵکی هەژار و زەحمەتکێش بگرێت.

بەرچاوترین و یەکەمین کاریگەرییەکانی ئەم جەنگە لەسەر بازاڕی دراوە، بازاڕێک کە لە رابڕدووشدا سیکلێکی ناجێگیری هەبووە و هەر گۆڕانکاری و تەکان و شەکانێکی سیاسی بەرەوڕووی ناجێگیری و ئاڵۆزیی کردۆتەوە. دراوی نیشتمانی ( تمەن)  لە چەند ساڵی رابردوودا لەژێر کاریگەریی بەڕێوەبەرایەتی ناکارامە و ئابڵۆقە ئابوورییەکانی سەر ئێران نزمترین ئاستی مێژووی خۆی تۆمار کردووە و هیچ کات سەقامگیریی بەخۆیەوە نەدیوە. ئەم بازاڕە لە یەکەمین کاتژمێرەکانی جەنگ بەرەوڕووی شۆک بوویەوە و بێ سەرەوبەرەیی و ئاڵۆزی باڵی بەسەر بازاڕەکەدا کێشا. حکوومەتی ئێران لە یەکەمین کاردانەوەکاندا و لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم قەیرانە دەستێوەردانی خێرای کرد و ناوەندەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و دراوە دیجیتاڵییەکانی داخست. بانکی ناوەندی هاوتەریب لەگەڵ داخستنی بازاڕی دراو، یەک ملیارد دۆلاری بۆ دەستەبەرکردنی کەلوپەلە سەرەکییەکانی خەڵک تەرخانکرد و ویستی بەم تاکتیکە بەر بە دابەزینی زیاتری بەهای دراوی نیشتمانی بگرێ. ئەوەی تا ئێستا دەبیندرێ ئەوەیە کە ئەم پلانە کاتییانە سەرکەوتوو نەبوون و بازاڕەکانی ناوخۆیی ئێران لە کاردانەوە بە بازاڕی دراو، بەرەوڕووی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان، هەڵاوسانی زیاتر، وەستانی بازاڕ و هاتنە خوارەوەی توانای کڕینی هاووڵاتیان بوونەوە. بە هۆی لاوازبوونی کەرتی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و  پشتبەستنی ئابووریی ئێران بە هاوردەکردن ( واردات)، بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەکان کاریگەری کتوپڕ و دەستەجێ لەسەر بازاڕ دادەنێ و ئەم گۆڕانکارییە بەردەوامانە بازاڕی بەرەوڕووی ناسەقامگیریی گەورە کردۆتەوە. لەئێستادا ئاگربەست راگەیندراوە و کەچی کاریگەریی دەروونیی بارودۆخەکە و ئەگەری دەستپێکردنەوەی سەرلەنوێی جەنگ، یەخەی بازاڕی دراوی بەرنەداوە و ئەم بارودۆخە خەریکە ریکۆردێکی نوێ بۆخۆی تۆمار دەکات. نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەپێی هەندێک سەرچاوە نرخی هەر دۆلار بەردەوام لە نێوان سەد هەزار تمەن بۆ سەدودە هەزار تمەن جێگۆرکێ دەکات.  بەهۆی ناسەقامگیری ئابووری، خەڵک هەوڵ دەدەن بۆ پاراستنی سەرمایە و سامانەکەیان پارەکانیان بگۆڕنەوە بۆ دۆلار کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا فشاری زیاتر دەخاتە سەر بازاڕ و دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری تمەن.

بوارێکی تری ئابووری ئێران کە کەوتۆتە ژێر کاریگەریی راستەوخۆی جەنگ، بازاڕی بوورس (بازاڕی بۆرسە) بوو. لە هەموو جیهان و لەگەڵ هاتنەئارای جەنگ و زیادبوونی مەترسییە سیاسی و ئابوورییەکان، بازاڕی بوورس تووشی دابەزین دەبێت و بازاڕی بوورسی ئێرانیش بەرەوڕووی وەها حاڵەتێک بۆتەوە. لەم کاتانەدا وەبەرهێنەران بەرەو سەروەت و سامانی سەلامەتتری وەک زێڕ و ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی دەڕۆن و نەختینەیی لە بازاڕی بۆرسە دەکێشنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە بازاڕی بوورس. لە یەکەمین رۆژی جەنگدا حکوومەت بڕیاری داخستنی بۆرسەی تارانی دا و کەچی کردنەوەی سەرلەنوێی بازاڕەکە و کۆتاییهاتنی جەنگ نەیتوانی بەر بە داڕمانی زیاتری ئەم بازاڕە بگرێ. کەشوهەوای بێمتمانەیی و زیادبوونی مەترسییەکانی دوای جەنگ ڕۆڵێکی بنەڕەتی لەم بارودۆخەدادەگێڕێت و بەشداربووانی بازاڕ هێشتا متمانەیان بە سەقامگیری ئابووری و سیاسی وڵات بەدەست نەهێناوە. فشاری فرۆشتنی خاوەن پشکە ڕاستەقینەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و دەستڕاگەیشتن بە نەختینەیی بە کردەوە بۆتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی هاوشێوەی دۆمینۆ. حکوومەت لەبەرامبەر ئاڵۆزییەکانی بازاڕی بوورس دەستەوەستان ڕاوەستاوە و سەرەنجامی بارودۆخەکەی بە قەزا و قەدەر سپاردووە.

بوارێکی تری ئابووری ئێران، پرسی بودجەی حکوومەتە. جەنگەکان ئەتوانن قورساییەکی گەورە لەسەر بودجەی حکوومەتەکان درووست بکەن و جەنگی دوانزە رۆژەی ئێران و ئیسرائیلیش بودجەی حکوومەتی ئێرانی دوچاری هەمان چارەنووس کردۆتەوە. شیکردنەوەی پێکهاتەی بودجەی ئێران لە هەلومەرجی سەردەمی جەنگدا ئەوە دەردەخات کە کورتهێنانی بودجەی حکومەت نەک هەر زیاد دەکات، بەڵکو کوالیتی داهات و خەرجییەکانیش بەرەوڕووی گۆڕانکاری بنەڕەتی دەکاتەوە. دابەزینی بەرچاوی داهاتەکان، کەمکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت، زیادبوونی خەرجییە سەربازییەکان، هەوڵدان بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە روخاووەکان و چوونەسەرەوەی خەرجییەکانی حکوومەت، بودجەی ئێران بەرەوڕووی کورتهێنانی گەورە دەکاتەوە و ئەمەش ڕاستەخۆ کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی خەڵک دادەنێت. حکومەتی ئێران پێش شەڕەکەش  کێشەی کورتهێنانی بودجەی هەبوو، ئێستا لەگەڵ پێویستی ئاوەدانکردنەوە و پشتگیریکردنی زیانلێکەوتووەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی بازرگانی، کێشەکانی زۆر زیاتر دەکات.

هاوکات بەهۆی هاتنەخوارەوەی توانای کڕینی خەڵک و هەڵکشانی هەڵاوسان، زۆرێک لە بوارەکانی وەک  گەشتیاریی ناوخۆیی و خزمەتگوزارییەکان، لەوانەش کەرتی گواستنەوە و چێشتخانە و فرۆشگاکان، ڕووبەڕووی دابەزینی بەرچاوی کڕیار و فرۆش بوونەوە و بە گوتەی شارەزایان، ئەم دۆخە دەتوانێت لە چەند مانگی داهاتوودا شەپۆلێکی نوێی بێکاریی لێبکەوێتەوە. بەهۆی کاولکارییەکانی جەنگ و دوابەدوای زیادبوونی خواست لەسەر کەرەستەی بیناسازی، نرخی کەلوپەلەکانی وەک سیمان، پۆڵا و خزمەتگوزاری ئەندازیارییش بەرزبوونەوەی نائاسایی بەخۆیەوە دیتووە و ئەمەش بێ گومان کاریگەری لەسەر نرخی خانووبەرە و کرێی خانووبەرەش دادەنێ.

بەکورتی شەڕ و ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل، چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، نادڵنیایی ئابووری، هەڵاتنی سەرمایە، زیادبوونی هەڵاوسان، هەڵاوسانی توندی بازاڕی دارایی و دراو و فشار لەسەر بودجەی گشتی وڵاتەکەی گەورەتر کردووە. ئەم کاریگەرییانە لە کۆتاییدا دەبنە هۆی دابەزینی ئاستی چاودێری کۆمەڵایەتی و توندبوونەوەی کێشەکانی بژێوی خەڵک و گورزی کاریگەر و کوشندە لە خەڵک دەدات. ئەم هۆکارانە پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی هەژاری و دابەزاندنی ئاستی ژیانی خەڵک و دواجار داهاتەکان دادەبەزن، نرخەکان بەرز دەبنەوە و هەلی کار نامێنن. جەنگەکان تەنها تێچوونی سەربازی نیین، بەڵکو کارەساتێکی گەورەی ئابووری و کۆمەڵایەتیین کە بە تایبەت خەڵکی هەژاری کۆمەڵگا دەکەنە قوربانی و کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیانیاندا دادەنێت. ئەم کاریگەرییانە دەتوانن ساڵانێکی درێژ بمێننەوە، بەتایبەت لە  کۆمەڵگایەکی وەک ئێران کە بۆ زیاتر لە چوار دەیە دەبێ بۆتە بارمتەی دەستی سیستەمێکی گەندەڵ، ناکارامە، نەزانسالار و چەتەسالار( کلپتۆکرات).

TAGGED: ” کاریگەرییەکانی جەنگی کۆماری ئیسلامی و ئسرائیل لەسەر ئابووریی ئێران, ئابووریی, کاریگەرییەکانی جەنگ, کۆمەڵە, هیوا سەلیمی
KomalaMedia 2025/07/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وتووێژ لەگەڵ موختار ئەحمەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە لێکەوتەکانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی
بابەتی دواتر ئۆپۆزسیۆن و چەمکی دێموکراسی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?