By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دەرەنجامە ناوخۆییەکانی پاش شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل                                               
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > دەرەنجامە ناوخۆییەکانی پاش شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل                                               
وتار

دەرەنجامە ناوخۆییەکانی پاش شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل                                               

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/08/02 at 7:57 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
7 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و پەرەسەندنی قەیرانەکان لە ئێران دوای شەڕی دوانزە ڕۆژەی، نەک هەر زیانێکی زۆری بە ژێرخانی سەربازی و ناوەندەکانی وەبەرهێنانی ئەتۆمی ئێران گەیاند، بەڵکوو لێکەوتەی قووڵی لەسەر دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی وڵات هەبووە. ئەم ململانێیە و دەرەنجامەکانی ڕەهەندێکی دیکەی ناکارامەیی و چەوساندنەوە و سیاسەتی تێکدەرانەی ڕژیمی دەسەڵاتداری تارانی دەرخست. وەک ئاکامی تێڕامانێکی خێرا، بەڕوونی دەردەکەوێ کە چۆن گرتنە بەکۆمەڵەکان، کێشە ئابوورییەکان، بازگەکانی پشکنین و ئەزیەتدانی خەڵک، سیاسەتە شەڕانگێزەکان و چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەوەی کە چۆن ئەو ڕێوشوێنانە ناڕەزایی گشتیی گەورەتر کردووە و خەڵکیان سەرکوت کردووە. دانانی خاڵە پشکنینەکان لە نێو شارەکان و جادەکاندا، نەتەنیا هاتووچۆی ئازادی خەڵکیان تووشی ئاستەنگ کردووە، بەڵکو بوونەتە هۆکارێک بۆ تۆقاندن و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی. پێش هەموو باسێک، دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ ئامرازێکە بۆ سەرکوتکردن لە سایەی شەڕدا. دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ڕژیم لەگەڵ ئیسرائیل، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە شەپۆلێکی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران دەکەن. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، لەو ماوەیەدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەش ناسنامەی بەشێکی کەمی ئەو هاوڵاتییانە دەستنیشان کراوە. ئەم دەستگیرکردنانە بە بیانووی وەک هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل یان بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی دژایەتیی کردنی حکومەت لە سۆشیال میدیا ئەنجام دراون. ئەم کارانە سەرکوتکردنەکانی ساڵانی پێشوو دێنێتەوە بیر کە سەدان چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتی ئاسایی بە تۆمەتی ساختە دەستگیردەکران. ئەم دەستبەسەرکردنانە نەک هەر هەوڵێکە بۆ سەرکوتکردنی هەر دەنگێکی ناڕازی، بەڵکوو نیشانەی لاوازی و بێ هیوایی ڕژیمە لە بەرامبەر شکستە سەربازی و سیاسییەکانی لە شەڕی ئەم دواییەدا. ڕژیم لە جیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی خەڵک و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕ، بە دروستکردنی کەشوهەوای ترس و تۆمەتبارکردنی هاووڵاتیان، هەوڵی سەرقاڵ کردنی بیروڕای گشتی لە شکستەکانی خۆی دەدات. ئەم ڕێبازە لەگەڵ لەسێدارەدانی لەناکاوی بەندکراوە سیاسییەکان بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە، پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری نیشان دەدات.                                                                                                            ئابوری و گرانی نرخەکان لایەنێکی دیکە کێشەکەیە. پێش شەڕکەش ئێران بۆخۆی تووشی قەیرانێکی قووڵ و درێژخایەنی ئابووری بوو. هەڵاوسان و ڕێژەی قەیراناوی بێکاری، ژیانی بۆ زۆرێک لە خەڵکی ئێران تاڵتر کردبوو. شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و لەناوبردنی ژێرخانی سەرەکی وڵات، لەوانەش دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکان، قەیرانەکەی زیاتریش کرد. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بڕینی کارەبا و ئاو لە هەندێک ناوچە و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا سەرەتاییەکان دەکەن، ئەمەش فشارێکی زیاتری خستۆتە سەر چینە کەم داهاتەکان. ئەم دۆخە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی نادروست و چەواشەکارییەکانی کۆماری ئیسلامییە، کە لە جیاتی وەبەرهێنان و باشترکردنی بژێوی خەڵک، سەرچاوەکانی وڵاتیان بۆ پڕۆژەی سەربازی و ئەتۆمی و پشتیوانیکردنی گرووپە پراکسییەکان لە ناوچەکەدا خەرج کردووە. وەک دەزانین، دروشمەکانی ناڕەزایەتی وەک “نە غەززە، نە لوبنان” کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بیستراون، ڕەنگدانەوەی توڕەیی گشتییە بەرامبەر بەو سیاسەتانە. ڕژیم لەبری پێداچوونەوە بەم ڕێبازەدا، درێژەی بە سیاسەتە شەڕخوازەکان و خەرجییە سەربازییە زیادەڕۆییەکانی خۆی داوە و ئابووری وڵاتی بەرەو داڕمان بردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئاسایی لە هەوڵ دان بۆ دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان و هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ باشترکردنی دۆخەکە نابینرێ. هەراسان کردن و دروستکردنی کەشێکی ئەمنی یەکێک لە دەرئەنجامە بەرجەستەەکانی شەڕە کە لە شێوەی زیادبوونی خاڵەکانی پشکنین لە شارەکان و خاڵەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە شارەکانە. بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، هێزە ئەمنییەکان کە دوای شەڕ لە حەشارگەکانیان هاتوونەتە دەرەوە، بە بیانووی گەڕان بەدوای سیخوڕەکاندا، خاڵی پشکنینیان داناوە کە ناڕەحەتییەکی بەرفراوانی بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە.

                                                                                                                          کۆماری ئیسلامی بۆ شاردنەوەی لاوازییە ئیتلاعاتییەکان و دزەکردنی قووڵی ئیتلاعاتی دوژمن بۆ ناو پلە باڵاکانی ڕێژیم پەنای بۆ شەپۆلێکی بەرفراوانی گرتن و سەرکوتکردنی چالاکانی مەدەنی بردووە. ئەم ڕێوشوێنانە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە توندتر بوون، پێدەچێت هەوڵێک بێت بۆ لادانی بیروڕای گشتی لە شکستە ئەمنییەکان و نیشاندانی دەسەڵاتی خۆی لە بەرامبەر لاوازییەکانی هەواڵگری دا. بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەزگا ئەمنییەکانی ئێران زیاتر لە هەزار و پێنسەد کەسیان لە شارە جیاجیاکان دەستگیر کردووە. تۆمەتەکان بریتین لە “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل”، “تێکدانی بیروڕای گشتی”، “بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە بەرژەوەندی دوژمن” و “هاوکاریکردن لەگەڵ میدیای بیانی”. چالاکانی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان، هاووڵاتیانی جوولەکە، بەهایی و تەنانەت هاووڵاتیانی بیانیش لە نێو دەستگیرکراوەکاندان کە زیاتر لە خەڵکی مەدەنی پێک دێت. ئەم دەستگیرکردنانە، وەک نەریتی کۆنی حکومەت، بەبێ ڕێوشوێنی پێویست و بەڵگە ئەنجام دەدرێن و زۆرێک لە دەستگیرکراوەکان لە شوێنی نادیاردا ڕاگیراون، ئەمەش نیگەرانییەکی بەرفراوان لەنێو چالاکوانانی مافی مرۆڤدا دروست کردووە. ڕەخنەگران دەڵێن ئەم سەرکوتکردنە دووبارەبوونەوەی ئەو سیاسەتە شکست خواردووانەیە کە ڕێژیمی ئێران دوای هەر پاشەکشەیەکی ئەمنی دەیگرێتەبەر. دەسەڵات لە جیاتی ڕووبەڕووبوونەوەی نفووزی ڕاستەقینە لە ئاستە باڵاکانی ڕێژیم، بۆ پەردەپۆشکردنی خاڵە لاوازەکانی، بە دروستکردنی ترس، پەنای بردۆتە بەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا تۆڕێکی بەربڵاو لە بریکارەکانی خۆی لە ئێران دامەزراندووە و زانیاری هەستیاریان بەدەست هێناوە، لەوانەش زانینی شوێنی کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی باڵای سپای پاسداران. ئەم ئاستە لە کاریگەریی، ئەوپەڕی لاوازیی هەواڵگری ڕژیم نیشان دەدات کە ناتوانێ بیگەڕێنێتەوە بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی یان هاووڵاتیانی دانیشتووی هەندەران. چالاکوانانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە ئەم گرتن و لەسێدارەدانانەی ئەم دواییە، وەک لەسێدارەدانی کەسانێک کە تۆمەتبارن بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، دەببێتە هۆی سەرکوتکردنی بەرفراوانتر بۆ سەر ناڕەزایەتییەکان و ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانی حکومەت. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی دیکەی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە مەترسی ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ دەربڕیوە. شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ڕژیم لە هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی خۆی دایە لە شەڕی نهێنی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕێگری کردن لە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان لە ڕێگەی داسەپاندنی کەشوهەوای سەرکوتەوە. ئەم ستراتیژە نەک هەر ناکاریگەر دەردەکەوێت، بەڵکو دەتوانێت تەنانەت دەبێتە سووتەمەنی ناڕەزایی نوێی گشتیی. لە هەلومەرجێک دا کە ئێران بەرەوڕووی کێشەی ئابووری و هەڵاوسان و بێکاریی بەربڵاو بۆتەوە، سەرکوتی چالاکانی مەدەنی و دەستبەسەرکردنی بەربڵاو دەبێتە هۆی بێ متمانەیی زیاتری خەڵک لەبەرانبەر سیستەمدا. ئەم ڕێوشوێنانە لەبری ئەوەی چارەسەری لاوازییەکانی هەواڵگری و بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییە ڕاستەقینەکان بکەن، تەنیا یارمەتیدەری توندکردنەوەی قەیرانی ناوخۆیی و لاوازکردنی شەرعیەتی ڕژیمن. دیارە کە لە بارودۆخێکی وادا، تەنیا بە گۆڕینی بناغەیی و گۆڕینی ئەم سیستەمە بە حکومەتێک کە لەسەر بنەمای دیموکراسی و مافی مرۆڤ دامەزراوە، دەتوانین هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ ئێران بخوازین. خەڵکی ئێران کە ساڵانێکە لەژێر گوشاری سەرکوت و هەژاریدا خۆڕاگرییان کردووە، شایستەی ژیانێکی لانیکەم ئاسایین لە وڵاتێکدا کە ئازادی و دادپەروەری و خۆشگوزەرانی زاڵ بێت.

TAGGED: دەرەنجامە ناوخۆییەکانی, دەرەنجامە ناوخۆییەکانی پاش شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل                      دەرەنجامە ناوخۆییەکانی پاش شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/08/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ئێران، کۆماری ئیسلامی و شکستێکی چەند ڕەهەندیی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?