By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: تاکتیک یان گۆڕان لە سیاسەت: لە ئومەتەوە بۆ میللەت
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > تاکتیک یان گۆڕان لە سیاسەت: لە ئومەتەوە بۆ میللەت
وتار

تاکتیک یان گۆڕان لە سیاسەت: لە ئومەتەوە بۆ میللەت

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/09/13 at 7:04 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
7 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

نزیک بە ٤٧ ساڵ لەمەوبەر کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی هەموو یاسا نێودەوڵەتییە نووسراو و نەنووسراوەکان و داب و نەریتە دیپلۆماتیکەکانی نێوان وڵاتان، باڵوێزخانەی ئەمریکای داگیرکرد و دەیان کارمەند و دیپلۆماتکاری باڵوێزخانەکەی بە بارمتە گرت . بەبارمتەگیراوەکان بەرەوڕووی ئازاردان و سووکایەتییەکی زۆر بوونەوە و دوای سەدان ڕۆژ لە دەستببەسەربوون، بە نێوەندگیری ئیسرائیل و کۆمارییەکانی ئەمریکا و پاش سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە کێبڕکێی ناوخۆیی لەبەرامبەر دیموکراتەکاندا، ئازادکران.

ئامانجی ئەم وتارە شرۆڤەکردنی لایەنە جیاجیاکانی ئەم ڕفتارەی کۆماری ئیسلامی نییە ، بەڵام ناکرێ باس لە لایەنێکی گرنگی ئەم ڕووداوە واتە پرسی  “دژایەتیکردنی ئیمپریالیزم” نەکرێ.  کۆماری ئیسلامی بە داگیرکردنی باڵێوزخانەی ئەمریکا زۆربه ی هەرە زۆری هێزە چەپ و پێشکەوتووخوازەکانی (جیا له کۆمەڵە)، له گووتار و چەکی دژایەتیکردنی ئیمپریالیزم و به تایبه ت ئیمپریالیزمی ئەمریکا  داماڵی و ئاکام و لێکەوتەکانی ئەم تاکتیکە کاریگەریی بەرچاوی لە سەر پرۆسەی سەقامگیربوونی کۆماری ئیسلامیی وەک دەسەڵاتێکی ڕەها دانا . ئامرازی  سەرەکیی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامی بە ئێستاشەوە  سەرکووت، ئەشکەنجە و سەرەڕۆیی بووە و بەڵام  داماڵینی هێزە بەرهەڵستکارەکان لەم چەکە کاریگەریی خۆی دانا و توانی لە باری ئیدئۆلۆژییەوە وزەی بەرگری و خۆڕاگریی هێزە بەرهەڵسکارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بکات. “دژایەتیکردنی ئیمپریالیزم”ی  سەرەتاکانی شۆڕشی ئیسلامی جێگەی خۆی داوە بە “نەتەوەپەرەستی” و کۆماری ئیسلامی لەئێستادا و ئەمجارەش بەهەمان تاکتیک هەوڵ دەدات  بەرەی ڕاستی کۆمەڵگا کۆنتڕۆڵ بکات و هێزە نەتەوەپەرەستە ئێرانییەکان لە چەکی ناسیۆنالیزمی ئێرانی داماڵێت. کۆماری ئیسلامی بەهیوایە بەم ڕەفتارە پێگەی کۆمەڵایەتییەکەی کە ڕوو لە بەرتەسکبوونی بەردەوامە بەهێزتری بکات و هاوکات تۆوی دوودڵی و گومان لە ناویاندا بچێنێت. سەرەتای پرۆسەکە بە  دەرکەوتن و ئامادەبوونی خامنەیی لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی موحەڕەم لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی دەستی پێکرد، دەرکەوتنی خامنەیی پاش خۆشاردنەوە بەهۆی شەڕی ١٢ ڕۆژە هاتەئاراوە و ناوبراو داوای لە مەداحی ڕێوڕەسمەکە کرد لەبری ڕوونکردنەوەی کارەساتی کەربەلا چەند بەیتێکی سروودی نیشتمانی بڵێتەوە و لەو ڕێکەوتە بەدواوە  “ئومەتی ئیسلامی” هەندێک جار بە تام و بۆنی میللەت یان نەتەوەی ئێرانی دەڕازێندرێتەوە. 

باڵادەستیی چەمکی “ئومەت” و بەکارهێنانی ئەم واتایە بەجێگەی “نەتەوە”، نەک هەر مژارێک بۆ  ناسنامە و پێناسەی خەڵک ،  بەڵکوو بە مانای نکۆڵیکردن لە مافەکانی تاک و هەموو دەستکەوتە مرۆییەکانیش بووە. دەستکەوتێک کە کۆنسێپت و  چەمکی “نەتەوە” بە واتای هاووڵاتی و مافەکانی وێنادەکات.  کێشەکە لەوەدایە کە پێچەوانەکەی ڕاست نییە،. هەرچەندە نەتەوە چەمکێکی مۆدێرنترە و زۆرێک لە دەستکەوتەکانی شارستانییەتی هاوچەرخ لەخۆدەگرێت، بەڵام لە جیهانی سیاسەتدا چەمکی نەتەوە بە مانای ڕێزگرتن لە مافەکانی تاک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نییە. بەشی هەرە زۆری حوکمڕانە ڕەهاکان و پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ لە بنەڕەتدا ناچنە ناو ڕیزبەندیی حکوومەتە ئایینییەکان و بە ناو و نوێنەرایەتیکردنی “نەتەوە” دەسەڵاتی ڕەهای خۆیان دادەسەپێنن. بۆ نموونە دەسەڵاتی پاشایەتی کە زۆرترین سوودی لە دەستەواژەی نەتەوە (بە مانای مۆدێرنی ناسیۆن) وەرگرت، دەسەڵاتێکی ڕەها بوو کە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤی پێشێل دەکرد و گەلانی بندەستی  سەرکووت دەکرد.

هەوڵی ئەمجارەی کۆماری ئیسلامی داماڵینی چەک لەو  مەیلە سیاسییانەیە کە  تەوەری سەرەکیی ڕەخنەکانیان لە ڕژیم دەچێتە خانەی پێداگری لە ناسیۆنالیسم ئێرانی ، ٤٧ ساڵ حوکمڕانیی ئایینی و ستەمکارانەی سیستەمێکە کە پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی تاک و سەرکووتی هەموو پێکهاتەکانی ئێران  کارنامەی دەسەڵاتەکەی پێکدێنێت. تۆمەتبارکردنی کۆماری ئیسلامی بەوەی کە بەڕادەی پێویست ئێرانی بە مانا ناسیۆنالیستییەکەی نییە، جگە لە نۆستالژیایەکی بەتاڵ هیچی تر نییە. لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی چ باسی ئوممەتی ئیسلامی بکات یان خۆی وەک نوێنەری نەتەوە پیشان بدات، لە بنەڕەتدا هەمان دەسەڵاتی دیکتاتۆر و پێشێلکاری  مافەکانی مرۆڤ و دژە دیموکراسییە و ئەم بابەتە هیچ لە ناوەرۆکی باسەکە ناگۆڕێت.

ڕووی ڕەخنە و دژایەتییەکانی نەیارانی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامی بەگشتی و بەتایبەت گەلی کورد لە دەسەڵاتی ئایینی لە پلەی یەکەمدا دەبێ لە دژی پێشێلکارییەکانی مافەکانی تاک وەک مافی هاووڵاتی و هاوکات دژ بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی سەرەکی دەسەڵات واتە هەڵاواردن بێت.

ئەگەر کۆماری ئیسلامی جگە لە کۆماری سێدارە هەر نازناوێکی تری هەبێت، ئەوا کۆماری هەڵاواردنە و ئەویش بریتییە لە هەڵاواردن، هەڵاواردن لە دژی ژنان، لە دژی پێکهاتەکان و نەتەوە ستەملێکراوەکان، لە دژی ئایینەکان، و زۆر شێوازی تری هەڵاواردن . دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتیک، ڕێزگرتن لە مافەکانی تاک و هاووڵاتی، کۆتایی هێنان بە سەرکووت و  بنەبڕکردنی پێشێلکردنی مافی گەلانی ستەملێکراوی ئێران و زۆر بابەتی تر بەشێک لەو  داواکارییانە و لەو ئاراستەدان.

واتاکانی “ئومەت”و “میللەت” توانای پێناسەکردنی ئێرانی ڕاستەقینەیان نییە و کۆمەڵگای ئێران بوونەوەرێکی پارچە پارچە و دژبەیەکە، و بەهاکان، نۆرمە کولتوورییەکان و زمانە جیاجیاکان نەک تەنیا جیاواز، بەڵکوو زۆر جار دژبەیەکیشن. کێشە لە فرەیی کولتوور، زمان و جل و بەرگەکان نییە کە هەڵبەت دەتوانێ کۆمەڵگا جوانتر و ڕەنگاڵەییتر بکا، کێشە لەوەدایە کە بنچینە و ڕیشەی دەسەڵاتەکان (نەک تەنیا کۆماری ئیسلامی) لە هەڵاواردندا ڕەگی داکوتاوە و دامەزراوە. دیاریی ئۆمەتی ئێرانی ئیسلامی و میللەتی دەسەڵاتی پاشایەتی هەردووکیان بۆ کورد جگە لە هەڵاواردن و سەکووت و بێمافی هیچی تری پێنەبووە. 

تەنیا شانس بۆ  بوون بە ئێرانێکی یەکانگیر و  بوون بە ماڵێک بۆ هەموو پێکهاتەکان ، سەرلەنوێ ناساندنەوە و  پێناسەیەکی نوێ و جیاواز  بۆ چەمکی ئێران و ئێرانییە. یەکەم خاڵی ئەم پێناسە نوێیە بریتییە لەوەی کە  هەموو تاکەکان سەر بە هەر ئایین ، ڕەگەز و سەرچاوەیەکی کولتوورییەوە بن، دەبێ لە بەرامبەر یاسادا یەکسان بن. هیچ بیانووێک نابێ ڕەوایی بە دیاریکردنی پێگەیەکی جیاواز بە هیچ نەتەوە و زمان و پێکهاتەیەکی تر بدات و پێگەیەکی تایبەتیتری پێبەخشێت. پێویستە ڕێز لە هەمووان بگیردرێت و ئێران نەک  لە  ناو درووشمەکاندا بەڵکوو لە ڕاستیدا ماڵی هەمووان بێ. ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی پێویستە خۆی لە بازنەی بەستراوی هەڵاواردن و خودی و ناخودیدا بە تەواوی دەرباز بکات. ئەوە کارێکی ئاسان نییە و لە ناکاویش جێبەجێ نابێت، بەڵکوو پرۆسەیەکە کە دەکرێ هەر لە ئێستاوە و بەر لە ڕوخانی کۆماری ئیسلامی دەست پێبکات.بۆ کۆمەڵە و نەتەوەی کورد، بەتایبەتی کە  لە ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن، ژیان ، ئازادی نزیک دەبێتەوە،  پێوەرێکی سەرەکییە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بلۆکانەی کە لەژێر ناوی جیاوازدا پێکدێن.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, تاکتیک یان گۆڕان لە سیاسەت: لە ئومەتەوە بۆ میللەت, سیامەک مەدەررسی, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/09/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی شکۆمەندی “ژن، ژیان، ئازادی”، حیزبی سۆسیالیستی فەرەنسی، بەرپرسانی حیزبی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی بانگهێشت کرد بۆ کۆبوونەوەی فەرمی لە پاریس

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?