By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وەڤدێکی کۆمەڵە سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > وەڤدێکی کۆمەڵە سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد
کوردستانهەواڵ

وەڤدێکی کۆمەڵە سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/09/16 at 11:41 AIM:
KomalaMedia
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

‏‌‎ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٤ی سێپتامبر ٢٠٢٥ی زایینی)، وەڤدێکی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی هاوڕێی عومەر ئیلخانیزادە (جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە)، و شاندی یاوەری هاوڕێیان کاکۆ عەلیار (ئەندامی دەفتەری سیاسی)، دارا قوڕەیشی (ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی) و هەژار وەلیزادە (جێگری پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر)، بە بۆنەی گیان لەدەستدانی تێکۆشەری نیشتمان، “سەعد خالید” جێگر سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەردانی بارەگای سەرکردایەتی ئەو حیزبەیان لە هەولێر کرد.

وەڤدی کۆمەڵە لە لایەن وەڤدی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان،  بە سەرپەرشتی بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا (سکرتێری گشتی حیزب) و بەڕێزان بێکەس قادر (ئەندامی دەفتەری سیاسی)، خاتوو نیشتمان کەماڵ (بەرپرسی پەیوەندییەکان) و چەند کادرێکی تر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

 لەم سەردانەکدا وێڕای هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی کاک “سەعد خالید”، لێکدانەوەی دۆخی سیاسی ناوچەکە، پێگە و ڕۆڵی کورد لە گۆڕانکارییەکان و پێویستی یەکگرتوویی و هاوکاری زیاتری نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکانی پارچە جیاوازەکانی کوردستان لە بەرانبەر ڕووداو و پێشهاتەکان یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم دیدارە بوو.

لە درێژەی دیدارەکەدا، باس لە ئەگەری گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە و دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم نەتەوەی کورد کرا، و جەخت لەوە کرا کە بە هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی زیاتر، گەلەکەمان دەتوانێت وەک فاکتەرێکی بەهێز لە ناوچەکەدا دەرکەوێت.

لە کۆتایی، هەردوولایەن جەختیان لەسەر هاوکاری و پەیوەندیی زیاتر کردەوە و دیدارەکە لە کەشێکی دۆستانە کۆتایی پێهات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٢٣ خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی

١٤ سێپتامبری ٢٠٢٥ی زایینی

TAGGED: عومەر ئێلخانیزادە, کۆمەڵە, وەڤدێکی کۆمەڵە سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد
KomalaMedia 2025/09/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆماری ئیسلامی، کورد و سێ‌ژن و سێدارە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?