By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئاکسیونی سێهەمین ساڵوەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا (مەهسا ئەمینی) لە وڵاتی فەنلاند
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئاکسیونی سێهەمین ساڵوەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا (مەهسا ئەمینی) لە وڵاتی فەنلاند
کوردستانهەواڵ

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئاکسیونی سێهەمین ساڵوەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا (مەهسا ئەمینی) لە وڵاتی فەنلاند

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/09/20 at 11:01 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٥ی زایینی) لە سەر بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئاکسیون و میتینگێکی پڕشکۆ بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی ئاخێزی جەماوەری ژن، ژیان ،ئازادی لە ناوەندی شاری هێلسینکی پاتەختی فەنلاند لە کاتژمێری ١٤ تا ١٥:٣٠ بەڕێیەوە چوو.

ئاکسیونەکە سەرەتا بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان بێدەنگیەکە بە سروودی “ژینا شەهیدی ئەمجارە” شکا و پێشکەشکارانی ڕێوڕەسمەکە، هاوڕێیان سیامەند و سارا ڕیزی بەرنامەکانیان ڕاگەیاند. لە درێژەی یادەکەدا کاک سۆران زەکی پەیامی هاوبەشی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بە زمانی فەنلاندی پێشکەش بە بەشداربووان کرد. لە درێژەی بەرنامەکەدا  سروودی “پەلکی داری  شادی گشتین ئێوە هەرگیز  نامرن”،  لە لایەن هونەرمەندان “شۆڕش و کەمال” پێشکەش بە ئامادە بووان کرا. دواتر لایەنە سیاسییە کوردستانیەکانی بەشدار بوو لە کۆڕەکەدا هەرکامە و پەیامی حیزبەکانی خۆیانیان پێشکەش بە بەشداربووانی کرد. هەروەها پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە لایەن هاوڕێ ناسر میرزا ساڵحەوە خوێندرایەوە.

 لە دڕێژە دا کاک وەفا عائیلی خاڵی ژینا ئەمینی وتەیەکی کورتی پيشکەش کرد و دوایی بەڕێز دکتور لەیلا مرەوەتی توێژەر و شرۆڤەکاری سیاسی وتەیەکی بەنرخی لە بارەی شۆرشی ژن، ژیان ،ئازادیەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرد. هەروەها ڕێزدار سیبەل ئیگیتاڵپ پەرلەمانتاری پێشووی “هە دە پە” وتەیەکیان لە بارەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیەوە،  پێشکەش کرد.  

جێگای ئاماژەیە کە ئەو ئاکسیونە لە لایەن  کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە-ڕیکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتیکێشانی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، ڕێکخرابوو. 

بژی هاوخەباتی و هاودەنگی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و هەموو ڕیزەکانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی!

بڕۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران!

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی فەنلاند

٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی

٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٥ی زایینی

TAGGED: ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئاکسیونی سێهەمین ساڵوەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا (مەهسا ئەمینی) لە وڵاتی فەنلاند
KomalaMedia 2025/09/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?