By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: “ئەندازیاریکردنی سیاسی لە جلوبەرگی زانستدا: پڕۆژەی وەرگرتنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئێران”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > “ئەندازیاریکردنی سیاسی لە جلوبەرگی زانستدا: پڕۆژەی وەرگرتنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئێران”
وتار

“ئەندازیاریکردنی سیاسی لە جلوبەرگی زانستدا: پڕۆژەی وەرگرتنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئێران”

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/11/14 at 7:19 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاتنی بەلێشاوی خوێندکارانی سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ زانکۆکانی ئێران (بە شێوەی وەرگرتنی تایبەت یان بورسیە) بۆتە بابەتێکی گەرمی کۆمەڵگای ئێران. دروستبوونی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە زانکۆی هەمەدان بە ڕەفتارەکانی ئەم کەسانە بەرامبەر بە خوێندکارانی کچ، باسەکەی کردە باسێکی جێگەی مشتومڕ و ئەم پرسیارەی لای کۆمەڵگا درووست کرد کە ئەم پڕۆژە لە چ ئاراستەیەک و بە چ مەبەستێک بەڕێوەدەچێت؟ پاڵنەرەکانی پشت ئەم ئیستراتژییە چین و لایەنە شاراوەکانی پشت ئەم ڕووداوە کامانەن؟

وەرگرتنی خوێندکارانی سەر بە حەشدی شەعبی دەتوانرێت وەک ئامرازێکی فرەڕەهەند ببیندرێت کە ئامانجە ئیدئۆلۆژیک، ناوچەیی و ناوخۆییەکان لەخۆدەگرێت. ئەم پڕۆژە لە ڕوانگەی ئایدیۆلۆژییەوە یارمەتیدەرە بۆ بەرهەمهێنانەوەی گێڕانەوە و ڕەوایەتی کۆماری ئیسلامی، لە ڕوانگەی ناوچەییەوە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی لایەنگرانی کۆماری ئئسلامی لە عێراق و ناوچەکە و لە ڕوانگەی ناوخۆیی ئێرانیشەوە یارمەتیدەر دەبێ بۆ بەهێزکردنی بنەما فکرییەکانی حکوومەت و تەنانەت بەشداریدانی ڕاستەوخۆی ئەوان لە کۆنترۆڵکردنی فەزای زانکۆکان و بەرپەرچدانەوەی ناڕەزایەتییەکان.

لە سیستمە پاوانخوازەکاندا ئایدۆلۆژیا نەک هەر ئامرازێک بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵات، بەڵکوو میکانیزمێکی سەرەکیشە بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتی و بەرهەمهێنانەوەی خەڵکی وەفادار. ئەم پرسە لە ڕێگەی سێ دامەزراوەی سەرەکییەوە بەرهەم دەهێنرێنەوە کە بریتین لە پەروەردە و زانکۆ، ڕاگەیاندن و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان. لەم چوارچێوەدا زانکۆ دەبێتە بەشێک لە ماشێنی ئیدئۆلۆژی و بە قەولی ئاڵتۆسێر، دەسەڵاتە ئیدئۆلۆژیکەکان لە ڕێگەی دامەزراوەکانی پەروەردە خۆیان لە زەین و کرداری تاکەکاندا بەرهەم دێننەوە.

لەم جۆرە سیستمانەدا زانکۆ نەک ناوەندێک بۆ پەروەردەی زانستی، بەڵکوو ناوەندێک بۆ ئەندازیاریکردنی شوناس و وەفاداربوونی سیاسییە. لەم حاڵەتەدا ناوەڕۆکی کۆرس و هەڵبژاردنی مامۆستا و تەنانەت دەستنیشانکردنی خوێندکاران ( بۆ نموونە ئەندامانی حەشدی شەعبی)  لەسەر بنەمای پێوەرە سیاسی و ئایینییەکان ڕێکدەخرێن.

لە کۆماری ئیسلامیدا ئەم شێوازە لە چەندین مۆدێلی وەک جیهادی تەبیین، سەربازی ویلایەتی فەقێ و ئەفەسەرانی جەنگی نەرمدا دەردەکەوێت.

ناردنی ئەندامان و چەکدارانی سەر بە  هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ زانکۆکانی ئێران نەک ئاڵوگۆڕێکی ئاسایی زانستی یان کولتووری، بەڵکوو بەشێک لە سیاسەتێکی ئیدئۆلۆژیکی فرەڕەهەندە کە چەندین ئەرک و کارکردی سەرەکی لەخۆ دەگرێت.

یەکەمین ئەرک و کارکردی ئەم سیاسەتە ڕهەندێکی ناوچەیی هەیە و خۆی لە گووتارێکدا پێناسە دەکات کە کۆماری ئیسلامی بە “بەرەی بەرەنگاری یان مقاومەت” پێناسەی دەکات. کۆماری ئیسلامی وەک زۆرێک لە ڕژێمە ئایدۆلۆژییەکان ( بۆ نموونە سۆڤییەتی ڕابردوو) هەوڵی هەناردەکردنی ئایدۆلۆژیای خۆی داوە و دەدات. وەرگرتنی خوێندکارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی هاوشێوە و هاوتای بەرنامەکانی کۆمینتەرن لە سۆڤییەتی ڕابردووە کە ئامانجەکەی ڕاهێنانی نوخبەی وەفادار لە وڵاتانی هاوپەیمانە بۆ بەردەوامبوونی کاریگەرییە سیاسی و ئیدئۆلۆژیکەکان. بەم پێیە، زانکۆ نەک ئامرازێک بۆ پەروەردەی ناوخۆ، بەڵکوو بوارێک بۆ پێکهێنان و بەرهەمهێنانی شوناس و ناسنامەیەکی سیاسیی ناوچەییە.

ئەرک و کارکردێکی تری ئەم سیاسەتە، هەوڵدان بۆ قەرەبووکردنەوەی مەشروعییەتی لاوازی ناوخۆ و تەنانەت بەکارهێنانی ئەم کەسانە بۆ سەرکووتی ناوخۆییە. بوونی ئەو خوێندکارانە لە زانکۆکانی ئێراندا جۆرێکە لە ئەندازیاریکردنی دیمۆگرافیای سیاسیی زانکۆکان و ئەم هێزە دەتوانن لە فەزای خوێندکاریدا لە دژی ناڕەزایەتی یان بزووتنەوە خوێندکارییەکان و تەنانەت لە دەرەوەی زانکۆکانیشدا ڕۆڵ بگێڕن. بە دەیان ڕاپۆرت لەسەر بەکارهێنانی ئەم کەسانە بۆ سەرکووتی ڕاپەڕینی ژینا لەبەردەستدایە و چەندین جاریش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لێدوانیان لەسەر ئەم بابەتە داوە.

ئەرک و کارکردی سێهەمی ئەم سیاسەتە گۆڕینی زانست بە ئامرازێک بۆ ئەمنییەتی نەرمە . سیستەمە پاوانخواز و تۆتالیتێرەکان میکانیزمی پەروەردە و زانست بۆ ڕاهێنانی هێزە چەکدارە وەفادارەکانیان بەکاردێنن و هەوڵ دەدەن ئەم هێزانە تەیار بە زانست و تیکنۆلۆژی لە ئاراستەی  سیاسەتەکانیان بکەن. لە ئەنجامدا سنووری نێوان زانکۆ و دامەزراوە ئەمنییەکان کاڵ دەبێتەوە و دەرچووانی ئەم سیستەمە نەک هاوڵاتییەکی نوخبە و پێگەیشتوو، بەڵکوو بریکار و جێبەجێکارێکی گوێڕایەڵی ئایدۆلۆژیای حاکم دەبن.

بە کورتی، دەبێ دیاردەی خوێندکارانی حەشدی شەعبی لە زانکۆکانی ئێران لە چوارچێوەیەکی بەرفراوانتردا ببیندرێت، چوارچێوەیەک کە خۆی لە ئیستراتیژییەکی گەورەتر بۆ پاراستنی شەرعیەت ، نفوز، کاریگەریی ناوچەیی، کۆنترۆڵی ناوخۆیی ، هەناردەکردنی ئیدئۆلۆژی ، ئەندازیاریکردنی سیاسی و گۆڕینی زانکۆ و زانست بۆ گۆڕەپانی شەڕی نەرمدا دەبینێتەوە. لەم نموونەدا زانست و پەروەردە ڕواڵەت و پەردەی پرۆژەیەکی سیاسییە، پڕۆژەیەک کە دوائامانجی بریتیە لە پەروەردەکردنی نەوەیەکی دەستەمۆ و وەفادار بە وەهمە ئیدئۆلۆژیکەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ئاسۆی ڕۆژهەڵات ٢٠٢, شیلان ئەحمەدزادە, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/11/14
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ئێران و ئیسراییل و ئەگەرەکانی جەنگێکی نوێ

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?