By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە .. شكۆدار بێت 27ی رەشەمە ڕۆژی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە .. شكۆدار بێت 27ی رەشەمە ڕۆژی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە
ڕاگەیاندنکوردیهەواڵ

راگەیاندنی كۆمەڵە .. شكۆدار بێت 27ی رەشەمە ڕۆژی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/03/17 at 1:02 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هەموو ساڵێك لە رۆژی27 ی رەشەمەدا  ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە لەناوەوە‌و دەرەوەی كوردستان رێز لەیادی ئازیزی پۆلێك لە كادر و پێشمەرگەكانی كۆمەڵە دەگرن كە لەم رۆژەدا لە شەڕێكی نابەرابەر گیانیان بەختكرد.

لەم رۆژەدا گوردانی بەناوبانگی شوان، لە شەڕێكی نابەرانبەر و بە هۆی بەركەوتنی گازی شیمیایی، لە قەراغی چەمی سیروان لە ساڵی 1366 هەتاویی، شەهید كران. دواتر ئەو ڕۆژە بە هۆی زۆریی ژمارەی گیانبەختكردوان‌و، بە هۆی دەور‌و نەقشێك كە گوردانی شوان لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان‌و كۆمەڵە هەیبوو، وەك ڕۆژی شەهیدانی كۆمەڵە ناودێر كرا.

ڕۆژی شەهیدانی كۆمەڵە بۆ ئێمە ڕۆژی ماتەمین و ڕەشپۆشی نییە، بە پێچەوانە، رۆژی پەیمان تازەكردنەوەیە لەگەڵ هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵە، ڕۆژی ڕیزگرتنە لە خەبات و فیداكاری ژنان و پیاوانێك كە لە دەورەیەكی مێژووییدا بە هەوڵ‌و تێكۆشانی خۆیان ناوەرۆكێكی نوێ و دادپەروەرانەیان هێنایە ناو بزوتنەوەی كوردستان. ڕۆژی وەبیرهێنانەوەی ئەو ڕەوشت و رەفتارە شۆڕشگێرانەن كە مانایەكی پڕاوپڕ ئینسانی و پڕ لە خۆشەویستییان هێنایە ناو پێوەندیی خەڵك و پێشمەرگە.

لەو ڕۆژەدا رێز دەگرین لە كەسانێك كە زۆرێك لە منداڵانی كوردستان بە خۆشەویستی ئەوانەوە ناونراون و پیرە پیاو و داپیرەكانی ئەو كوردستانە داستانی لەخۆبردوویی و رەوشت بەرزییان بۆ نەوەی نوێ دەگێڕنەوە و تا ئێستا نەك نەیانهێشتووە ناویان بسڕێتەوە، بەڵكوو كردویانن بە ئولگوو و قارەمان بۆ رۆڵەكانیان.

هەموو ریزەكانی كۆمەڵە، لە ڕۆژی گیانبەختكردواندا جارێكی دیكە پەیمان نوێ دەكەینەوە تا وەدیهێنانی ئاواتی ئەوان و تا رزگاریی گەلی كورد و چەوساوەكانی كوردستان، هیچ كەندوكۆسپ و سەختییەكی رێگا، هەنگاومان پێ شل ناكات. روو لە بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختكردووان دەكەین و دەڵێین رۆڵەكانی ئێوە و هاوڕێیانی ئێمە رێبازیان زیندووە و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە هەموو توانی خۆی بۆ یەكگرتوویی و یەكخستنەوەی ریزەكانی كاروانی كۆمەڵە و بۆ پارێزگاری لە ئامانجی بەرزی ئەوان و بۆ وەلانانی گرفتەكانی سەر رێگا، تێدەكۆشێ.

شكۆدار بێت 27ی رەشەمە رۆژی گیان بەختكردوانی كۆمەڵە
سەركەوتوو بێ بزاوتی رزگاریخواز و یەكسانیخوازی كوردستان
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
24ی رەشەمەی 1393 – 15ی مارسی 2015

TAGGED: ٢٧ی رەشەمە, کۆمەڵە, گیانبەختکردو
ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/03/17
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر رێوڕەسمی ٢٦ی رێبەندان لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە
بابەتی دواتر شیعری “یادی هاوڕێیان” بە دەنگی هاوڕێ پرشنگ محەمەدی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?