By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیەنراوی هاوبەشی رێكخراوەكانی ژنان لەسەر تاوانی خۆكوژیی فەریناز
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > راگەیەنراوی هاوبەشی رێكخراوەكانی ژنان لەسەر تاوانی خۆكوژیی فەریناز
ئاسۆی ژنی كوردکوردیهەواڵ

راگەیەنراوی هاوبەشی رێكخراوەكانی ژنان لەسەر تاوانی خۆكوژیی فەریناز

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/05/07 at 3:13 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد لەگەڵ چەندین رێكخراوی ژنانی دیكە لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا داواكارن خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە تاوانی خۆكوژی كچێكی لاو لە مەهاباد بێدەنگ نەبن.

دەقی راگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندنی چەند ڕێكخراوەی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی مەرگی فەریناز خوسرەوانی

خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان
ژنانی ماف ویستی كورد

مێژوویەكی دوور و درێژە كە ژنان هاوشانی پیاوانی كورد هەوڵی دابین بوونی ماف و ئازادییە مرۆییەكان لە كۆمەڵگاكەماندا دەدەن و لەو پێناوە دا گیافدایی و لە خۆبردویی زۆریان نواندوە و بۆ پاراستنی كەرامەتی مرۆیی و وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكانیان لە هیچ تێكۆشانێك درێغیان نەكردووە و هەروا بەردەوامن لە پاراستنی كەرامەتی نەتەوەیی و ئینسانی خۆیان هەر بۆیە سیاسەتی كۆماری ئیسلامی كە سەرچاوە گرتوو لە نێوەرۆكی كۆنەپەرستانە و دواكەوتانیەت، بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە كە كەرامەتی نەتەوەیی كورد و بەتایبەتی كەرامەتی ژنانی كورد تێك بشكێنێ‌، لەو پەیوەندییە دا بە داخەوە رۆژی سێ‌ شەممە 14گولانی ساڵی 1394 ی هەتاوی كچێكی لاوی خەڵكی مهاباد بە ناوی فەریناز خوسرەوانی لە پێناو پاراستنی كەرامەتی ئینسانی خۆی و بۆدەرباز بوون لە دەست درێژی دەست و پێوەندەكانی رژیم لە نهۆمی چوارەمی هوتێل تارا دا خۆدەخاتە خوارێ‌ و بەلە دەست دانی گیانی خۆی كەرامەتی خۆی وژنی كورد دەپارێزێ‌.
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، ئەوە یەكەم جارنیە كە ژنی كورد وكچی كورد هەوڵی دەست درێژی كردن و كەرامەت لكەداركردنی دەدرێ‌ وە هەربێ‌ دەنگیەك لەبەرامبەر ئەو كەرامەت شكێنیانەدا درێژەی ئەو شێوە رەفتار و ئەو كەرامەتشكێنیانەی لێدەكەوێتەوە، بۆیە ئەركی سەرشانی هەمووتاكێكی كورد بەگشتی و ئەركی رێكخراوەكانی داكۆكی كارلە مافی ژنان بە تایبەتیە كە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم سیاسەتەی رژیم و مەحكوم كردنی ئەو هەواڵە كەرامەت شكێنانەیە بەرزبكەنەوە ، ئێمە وەك رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات وێڕای مەحكوم كردنی ئەو رەفتارە نامرۆڤانەیەی كە لەلایەن دەست وپێوەندەكانی رژیم و خۆش خزمەتیەكانی ئەوانەی پشتیان لە گەل و نیشتمان وكەرامەتی ژنی كورد كردووە ، ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆگەیاندنی راستیەكانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ژن ، بە كۆر و كۆمەڵەنێونەتەوەیەكان وە لەهەمان كاتدا لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان داوا دەكەین ، كە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە جنایەتەكانی رژیم بە تایبەتی جنایەتی لەم شێوەیە دەرببڕن چاو نەترسی رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و دژكردەوەنیشان دەبێتە هۆی پاشەكشەكردن بە رژیم و پاراستنی كەرامەتی ژنانی كوردستان .
هاو دەنگ و هاوهەنگاو لەگەڵتان بۆ خۆپیشاندانێكی تێكڕایی و هەڵوێست گرتنێكی كەرامەت پارێزانە.
سڵاو لە گیانی پاكی كەرامەت پارێز، فەریناز خوسرەوانی
سەركەوتوو بێ خەباتی ژنان لە پێناو وەدیهێنانی ماف و ئازادیەكانیان
رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات.
یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان
رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
رێكخراوی ئافرەتانی خەبات

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/05/07
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
مەرگی فەریناز تراژدیایەكی دڵتەزێن و نمونەیەك لە جینایەت دژی ژنان لە ئێران
بابەتی دواتر راگەیاندنی دەستەی کارگێڕیی كۆمەڵە
خۆپیشاندانی جەماوەریی رۆژی 17ی گوڵانی شاری خەباتكاری مەهاباد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?