By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سكرتێری گشتیی كۆمەڵە‌و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > سكرتێری گشتیی كۆمەڵە‌و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە
کوردیهەواڵ

سكرتێری گشتیی كۆمەڵە‌و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/05/31 at 2:48 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی كورستان لە سلێمانیان كرد‌و لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان‌و ئەندامانی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە.
رۆژی پێنجشەممە 7ی جۆزەردانی 1394ی هەتاوی وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرشتی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە، لەنوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی لەگەڵ د. یوسف محەمەد سادق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان‌و كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە.

لەدیدارەكەدا بارودۆخی بەشەكانی كوردستان‌و شەڕی داعش، هەروەها گرفتەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا تاوتوێكرا‌و وەفدی كۆمەڵە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی پەرلەمان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە حكومەتی ناوەندی عێراق دووپات كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە گرژییەكانی ئەم دواییەی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرا‌و هەر دوو لا جەختیان لەسەر پێوستی دیالۆگ‌و گفتوگۆ لە چارەسەری كێشەی نێوانیان كردەوە‌و جەخت لەسەر ئەوەش كرایەوە نابێت لە كێشەی نێوان حیزبەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان چیتر دەست بۆ چەك ببرێت‌و شەڕی خۆكوژی بۆ هەمیشە دەبێت كۆتایی پێبێت.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و بەتایبەتی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی ئەم دواییەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرا‌و وەفدی كۆمەڵە داواكاربوون پەرلەمان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر بایەخ بە رووداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بدەن‌و پشتیوانی تەواوی بزوتنەوەی كورد لەو بەشەی كوردستان بكەن.

 

parleman2015-5 (1)

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/05/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وتەكانی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لە بەرنامەیەكی كەناڵی (NRT) سەبارەت بە بارگرژیی نێوان پەكەكە‌و حدكا
بابەتی دواتر وەفدێكی “حدكا” سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?