دوێنێ 1ی نۆڤامبر بۆ پشتیوانی‌و رێزگرتن لە رۆژی جیهانیی كۆبانی، لەشاری یوتۆبۆری سوئێد خۆپیشاندانێك بەڕێوەچوو كە ژمارەیەک لە هاوڕێیانی تەشکیلاتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە سوئێد بەشدارییان تێدا كرد.

لەخۆپیشاندانەكەدا ژمارەیەكی زۆری حیزب‌و رێكخراوی كوردستانی‌و سوئێدی بەشداربوون‌و لە پەپامێكی هاوبەشی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و ژمارەیەک لە حیزبە كوردییەكاندا پیرۆزبایی ئەم رۆژە‌و سەركەوتنی كۆبانی‌و خۆڕاگری قارەمانانەی ژنانی كۆبانی دژ بە كۆنەپەرستان بەرز راگیرا.

 

بابەتی پێشووراگەیاندنی سكرتاریەتی كۆمەڵە: تاوانی هێرشكردنەسەر كەمپی موجاهیدین لەلایەن رژیمی ئێران مەحكوم دەكەین
بابەتی دواتراطلاعیە کومەلە/جانباختن کورش بخشنده فعال جنبش چپ و سوسیالیستی کوردستان