By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە “بەرز‌و بەڕێز بێت یەكی مانگی مەی رۆژی جیهانی كرێكار”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە “بەرز‌و بەڕێز بێت یەكی مانگی مەی رۆژی جیهانی كرێكار”
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵە “بەرز‌و بەڕێز بێت یەكی مانگی مەی رۆژی جیهانی كرێكار”

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/05/01 at 10:53 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی یەكی مانگی مەی، رۆژی هاوپشتی كرێكارانی جیهان، لە هەموو كرێكارانی كوردستان‌و ئێران‌و جیهان پیرۆز بێت. سڵاوو رێز دەنێرین بۆ هەمووو خەباتكاران، رابەران‌و هەڵسوڕاوانی چینی كرێكار كە دژی سیستمی سەرمایەداریی كە بۆ گەیشتن بە جیهانێكی یەكسان‌و ئازاد‌و، بۆ گەیشتن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی‌و سوسیالیزم خەبات دەكەن.

رۆژی یەكی مانگی مەی، رۆژی جیهانی كرێكار كە زیاتر لە سەدساڵە بووەتە هێمای هاوپشتی جیهانیی كرێكارانی سەراسەری جیهان، لەسەردەمی ئێستادا كە چاوچنۆكی سەرمایەداریی بە ملیار كەس لە دانیشتوانی جیهانی توشی هەژاریی‌و رۆژڕەشی كردوە، زیاتر لەهەر كاتێك بووەتە سومبلی ناڕەزایی جیهانیی چینی كرێكار.

دەسەڵاتی سیستمی سەرمایەداریی لە بەشێكی بەرینی جیهان، بەرهەمهێنەری شەڕ‌و كوشتار‌و ئاوارەیی‌و كۆچی زۆرەملێ، منداڵانی سەرشەقام، چەوساندنەوە‌و هەژاریی‌و بێكاریی بووە، لە وڵاتانی پێشكەوتووی سەرمایەداری شاهیدی ئەوەین كە چلۆن ساڵ لەدوای ساڵ ئاستی بژیوی ژیانی كرێكاران روو لەخراپی دەكات.

لەئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژیمی دژە مرۆیی‌و دژە كرێكاریی كۆماری ئیسلامی، ژیان‌و چارەنوسی چینی كرێكار‌و زەحمەتكێش لەناو هەژاریی‌و بێكاریی‌و ئێعتیاد‌و لەشفرۆشی‌و كارتۆن خەویی… رۆچووە. كۆماری ئیسلامی كە پاش (برجام) كە لەراستیدا پاش ساڵانێك بەتاڵانبردنی سامانی خەڵك‌و بەهەدەردانی دەیان‌و سەدان ملیار دۆلار دەبێت ناوی “تەسلیمبوونی ناوەكی” لێبنێین، بەدوای ئەوەیە كە باری قورسی ئەم شكستە بخاتەسەر شانی كرێكاران‌و زەحمەتكێشان.

ئەم رژیمە بە خەرجكردنی چەندین ملیار دۆلار لەناوخۆو دەرەوە بۆ درێژەدان بەمانەوەی خۆی‌و بۆ ماجەراجوییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەهامەتی زیاتری بۆ خەڵكی ئێران بەرهەمهێناوە. پێگەی ئێستای كۆماری ئیسلامی لەپاش (برجام) لەسەر بنەمای چەوساندنەوە‌و هەژاریی‌و بێكاریی لەئێران جێگیربووە.
سەرەڕای ئەوەش لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی خۆڕاگری‌و خەباتی كرێكاریی‌و مانگرتن‌و خۆپیشاندانی بەردەوام، لە شارە گەورە‌و بچوكان نیشانەی ناڕەزایی بەرین دژی دەسەڵاتی ئەم رژیمەیە. هەڵسوڕاوان‌و رابەرانی كرێكاریی لە زیندانەكاندا بەسەردەبەن‌و هێرشی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم بۆ سەر ناوەند‌و كۆڕ‌و كۆبوونەوە كرێكارییەكان بەردەوامە.

لەكوردستانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی، كە لە چەند دەیەی رابردوودا بە شەڕ‌و لەشكركێشی‌و ملیتاریزەكردن دەستی پێكرد، تا ئێستاش بەردەوامە. كۆماری ئیسلامی‌و دەسەڵاتەكەی لەكوردستان تەنیا بە لەشكركێشی‌و شەڕ پێناسە ناكرێت، ئەم رژیمە شەڕێكی ئابوریی بەردەوام دژی كوردستان بەرەوپێش دەبات، دەستدرێژی دەكاتەسەر ژیانی كرێكاران‌و زەحمەتكێشان‌و زۆرینەی خەڵك. دواخستنی ئابوریی كوردستان، رێگریی لە سەرمایەگوزاریی ئابوریی، بەتاڵانبردنی كانزاكان‌و سەرچاوەی سروشتییەكان‌و دیاریكردنی كەمترین بودجە بۆ كوردستان كە بووەتە دابەزینی ئاستی ژیانی كرێكاران‌و زەحمەتكێشان، بنەمای سیاسەتی كۆماری ئیسلامی لەكوردستان پێكدەهێنێت كە دەبێت بە شەڕێكی بێدەنگ دژی خەڵكی كوردستان ناوی لێببەین.

دەستدرێژی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر بژیوی خەڵك لەكوردستان بەتایبەتی لەساڵانی رابردوو بۆسەر كۆڵبەران‌و بازاڕەكانی سەرسنور، كە خەڵكی زەحمەتكێش بە كوێرەوی كەمترین نان بۆ سفرەی خێزانەكانیان پەیدا دەكەن، رووی لە زیادبوون كردوە. كوشتاری كۆڵبەران بەردەوامە‌و لە رۆژانی رابردوودا شاهیدی ناڕەزایی خەڵكی زەحمەتكێش لە سنورەكان‌و شارە سنورییەكان بووین كە دژی كوشتاری كۆڵبەران وەڕێخرا.

لەكوردستان سەرەڕای دەسەڵاتی ئەم رژیمە‌و بەبوونی چەندین پیلان‌و سیاسەتی بەردەوام بۆ بەتاڵانبردنی سامان‌و سەرچاوە سروشتییەكان‌و رێگریی لە هەر گەشەكردنێكی ئابوریی، شاهیدی ئەوەین كە بزوتنەوەی كرێكاریی‌و هەڵسوڕاوان‌و رابەرانی كرێكاریی لە سەختترین بارودۆخ درێژە بە خەباتی سەرسەختانەی خۆیان دەدەن. بزوتنەوە كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان وەك بزوتنەوەی ژنان‌و خوێندكاران ‌و بزوتنەوەی سیاسی‌و مەدەنی زیاتر لە رابردوو پێكەوە هاوئاهەنگ بوون‌و لە زۆرێك لە جوڵانەوەی گەورە‌و بچوكەكاندا، بەشداری چالاكانەیان بووە.

لەرۆژی یەكی مانگی مەی كە نیشانەی هاوپشتی مێژوویی چەوساوەكانی سەراسەری جیهانە، داهاتووی مرۆڤایەتی بە خەباتی چینی كرێكار زەحمەتكێشەوە گرێدراوە، داهاتوو ، رۆژی كرێكاران‌و خەڵكی تینوی ئازادی‌و دادپەروەرییە.

بژی یەكی مانگی مەی، رۆژی هاوپشتی چینی كرێكار

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
یەكی مانگی مەی 2016/1395

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/05/01
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دایكی سێ گیانبەختكردوی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد
بابەتی دواتر بیانیە کومەلە زحمتکشان کردستان “گرامی باد اول ماه مە روز جهانی کارگر”

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?