By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وەفدێَكی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان لەسلێمانی كرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > وەفدێَكی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان لەسلێمانی كرد
هەواڵ

وەفدێَكی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان لەسلێمانی كرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/05/17 at 10:19 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی دووشەممە 27ی گوڵان (16ی مەی) وەفدێكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) سەردانی مقەڕی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە سلێمانیان كرد.
وەفدی میوان پێكهاتبوون لە بەڕێزان: د. حسەین، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كەجەكە‌و هەڤاڵ مەروان، كە لەلایەن هاوڕێیان كەریم كەریمی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە‌و عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لەكۆبوونەوەكەدا قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و بەشە جیاجیاكانی كوردستان‌و خەبات‌و بزوتنەوەی كورد لەو بەشانە كرا‌و بە بەرچاوگرتنی هەستاریی دۆخەكە هەر دوولا جەختیان لەسەر یەكڕیزی‌و هاوكاریی زیاتری حیزبە كوردستانییەكان كردەوە.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا وەفدی میوان پیرۆزبایی كۆتایی پلینۆمی شەشەمی كۆمەڵەیان كرد‌و لەلایەن وەفدی كۆمەڵەوە سەرەڕای سوپاس‌و پێزانین پوختەیەك لە كارو بڕیارەكانی پلینۆم بۆ وەفدی میوان باسكرا.
لەكۆتایی دیدارەكەدا هەردوو وەفدی كەجەكە‌و كۆمەڵە جەختیان لەسەر بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانی هەردوولا كردەوە‌و وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/05/17
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیان کردنی کاک چەکۆ رەحیمی
بابەتی دواتر دوایین وەزیری كۆماری كوردستان ماڵئاوایی لە ژیان كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?