By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دوایین وەزیری كۆماری كوردستان ماڵئاوایی لە ژیان كرد
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > ڕاگەیاندن > دوایین وەزیری كۆماری كوردستان ماڵئاوایی لە ژیان كرد
ڕاگەیاندن

دوایین وەزیری كۆماری كوردستان ماڵئاوایی لە ژیان كرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/05/22 at 8:12 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە داخەوە ئاگادار كراینەوە حاجی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، باوكی هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەشاری بۆكان ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
حاجی سمایل ئاغا، تاقانەی كۆماری كوردستان، لەكابینەی كۆماری كوردستان وەزیری رێگاوبان بووە‌و بەدوای روخانی كۆماریش هەموو تەمەنی دژی زوڵم‌و زۆری داگیركەران‌و خەمخۆری خەڵكی چەوساوەی كوردستان بووە.

حاجی سمایل بەهۆی ژیانی خەباتكارانەی بنەماڵەكەی‌و رۆڵەكانیەوە هەموو كاتێك لە ژێر فشاری كۆماری ئیسلامیدا بووە، بەڵام سەربەرز ژیاوە‌و سەری بۆ هیچ كەس‌و لایەنێك دانەنەواند. ئەو یەكێك لەخێرخوازانی شاری بۆكان‌و ناوچەكە بووە‌و لە دروستكردنی قوتابخانە‌و خوێندنگاكان دەستێكی باڵای هەبوو و هەموو كات خەمخۆری خەڵكی ناوچەكە بووە.

حاج ئیسماعیل سەرەڕای تەمەن و رۆژەکانی کۆتاییش، لە خوێندنەوە و بەدواداچون بۆ هەواڵ و رووداوەکان دانەبڕاوەو لە سەردەمی کۆماری کوردستانیش لە گۆڤاری نیشتمان بە ناوی خوازراوی (پشتیوان) وتار و بابەتەکانی بڵاوکردوەتەوە.

بەداخەوە ئەمرۆ یەكشەممە 2ی جۆزەردان، حاجی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە لە تەمەنی 114 ساڵی لە شاری بۆكان ماڵئاوایی لەژیان كرد.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە‌و سەرجەم بنەماڵەكەیان‌و خەڵكی خۆشەویستی شاری بۆكان دەكەین‌و هیوادارین دواخەمی ژیانیان بێت.

كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
2ی جۆزەردانی 1395 – 22/5/2016

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/05/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێَكی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان لەسلێمانی كرد
بابەتی دواتر كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی حاج سمایل ئاغا ئێلخانیزادە رێوڕەسمێك ساز دەكات

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?