By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی سەرەخۆشی بەڕێز خالید عەزیزی
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > کوردی > پەیامی سەرەخۆشی بەڕێز خالید عەزیزی
کوردیهەواڵ

پەیامی سەرەخۆشی بەڕێز خالید عەزیزی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/05/27 at 7:18 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن


بەبۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، بەڕێز خالید عەزیزی سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئێلخانیزادە دەكات.
دەقی پەیامەكە:

پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی كۆچی دوایی جاجی سمایلاغای ئێلخانیزادەوە
برای بەڕێزم كاك عومەر ئێلخانیزادە
لەگەڵ رێز‌و سڵاوی گەرم
بە بۆنەی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان حاجی سمایلاغای ئێلخانیزادە، لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشیتان لێدەكەم‌و خۆم بە هاوخەمتان دەزانم. لە رێگای بەڕێزیشتانەوە سەرەخۆشیی خۆم‌و رێبەریی حیزبی دیموكراتی كوردستان پێشكەشی هەموو كچ‌و كوڕەكانی رەوانشاد حاجی سمایلاغا‌و تێكڕای كەسوكار‌و ئازیزانتان دەكەم.
حاجی سمایلاغا، راستە بۆ ئێوە باوك‌و گەورەی بنەماڵە بوو، بەڵام بەهۆی دڵسۆزی‌و نیشتمانپەروەربوونیەوە، بەتایبەتی بەهۆی بەڕێوەبردنی پۆستی وەزارەت لە كابینەی دەوڵەتی جمهووریی كوردستاندا‌و وەفاداری‌و شانازیكردنی بەو رابردووەوە، جێگای رێز‌و خۆشەویستی هەموو لایەكمان بوو.
هەربۆیە بە ماڵاوایی یەكجارییشی ماتەمبار بووین.
ئەگەرچی حاجی سمایلاغا وەدیهاتنی ئەو هیوا‌و ئاواتانەی نەدیت كە زیاتر لە سێ چارەكە چەرخ لەگەڵیان ژیابوو، بەڵام دڵنیام بە بەردەوامی هەموو لایەكمان لەسەر تیَِكۆشان‌و خەبات بۆ رزگاریی نەتەوەكەمان لە بندەستی، سەرئەنجام ئاواتەكانی دێتەدی.
جارێكی دیكە هاوخەمیی خۆم لەگەڵ بەڕێزتان دووپات دەكەمەوە.
خالید عەزیزی
سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان
3/3/1395

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/05/24
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بروسكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە
بابەتی دواتر پەیامی سەرەخۆشی بەڕێز جەمیل بایك

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?