بە پێی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە داخەوە لە ماوەی رابردوودا کاک رەحمان پوورکەریمی ئەندامی ئەو رێکخراوە لە ناوچەی بۆکان و لە کاتی ئەرک و چالاکی حیزبیدا بە دەستی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی بەختکردووە.

هەر بەو بۆنەوە دوانیوەرۆی  رۆژی یەکشەممە ٢٩ی مانگی مەی لە بارەگای ناوەندیی سازمانی خەبات لە نزیک هەولێر کۆری پرسە و ماتەمینی بۆ شەهید رەحمان پوورکەریمی بەرێوە چوو کە هاورێ ئارام مودەریسی بە نوێنەرایەتی لە لایەن پەیوەندییەکانی کۆمەڵەوە ئامادەی ئەو کۆرە بوو و هاوخەمی کومیتەی ناوەندی و هاورێیانی کۆمەڵەی گەیاندە ئەندامانی رێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

ئێمە جارێکیتر سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهید رەحماان پوورکەریمی و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی و خەڵکی کوردستان و هەموو کادروئەندام و پێشمەرگە و دۆستانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

مەرگ و نەمان بۆ رژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی
سەرکەوێ بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستاان
سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو گیانبەختکردوانی رێگای رزگاری

بابەتی پێشووراگەیاندنی کۆمەڵە .. گیانی محەمەدسدیق کەبودوەند لە مەترسیدایە
بابەتی دواتر15 حیزب‌و لایەنی كوردستانی لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵە لە دانمارک کۆبوونەوە