زۆر به داخەوە ئەمڕۆ شورای نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له راگەیەندراوێکدا، گیانبەختکردنی پۆلێک له پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی راگەیاند که پاش گەمارۆدانیان له لایەن هێزێکی گەورەی رژیم له ناوچەی شنۆ و پاش شەرێکی نابەرابەر و خۆڕاگرانە که تێیدا ژمارەیەک لە هێزەکانی رژیمیان له ناو بردوە، گیانیان بەختکردووە و به کاروانی پر له سەروەریی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان پەیوەست بوون.

ئێمە ئەو کردەوە جینایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی مەحکوم دەکەین. دڵنیاین روخاندنی ماڵی خەڵک و ئەو ئاکارە دڕندانەیە بەرانبەر بە خەڵکی ناوچەکە، نەک هەر ورەی خەڵک دانابەزێنێ، بە پێچەوانە توڕەیی و نەفرەتیان لەو رژیمە پەرە پێدەدات.

لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش به هەموو بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە و هاوسەنگەرانیان و  ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین..

بروخێ رژیمی جنایتکاری کۆماری ئیسلامی

هەیئەتی ئیجرایی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٨ جۆزەردانی ١٣٩٥

بابەتی پێشوووەفدێكی كۆمەڵە سەردانی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی كرد
بابەتی دواترشاندێكی كەنەكە سەردانی بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەیان كرد