By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وەفدێكی كۆمەڵە سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەی لەهەرێمی كوردستان كرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > وەفدێكی كۆمەڵە سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەی لەهەرێمی كوردستان كرد
هەواڵ

وەفدێكی كۆمەڵە سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەی لەهەرێمی كوردستان كرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/09/05 at 1:42 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی یەكشەممە 14ی خەرمانان وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتیكی گەلان (پەیەدە)ی لە هەرێمی كوردستان كرد.

وەفدی كۆمەڵە كە لەلایەن هاوڕێ عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لەسلێمانی سەرپەرشتی دەكرا، لەلایەن وەفدێكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (پەیەدە) بەسەرپەرستی بەڕێز غەریب حەسۆ، نوێنەری پەیەدە لەهەرێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.

لەو دیدارەدا قسەوباسێكی چڕوپڕ لەسەر رووداوەكانی ئەم دواییەی رۆژئاوای كوردستان‌و لەشكركێشی توركیا بۆ سەر ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان كرا‌و هەستیاریی بارودۆخەكە‌و مەترسییەكانی سەر كورد جەختی لەسەركرایەوە.

وەفدی كۆمەڵە بە مەحكومكردنی پیلانی وڵاتانی داگیركەری كوردستان، لەوانە ئێران‌و توركیا‌و سوریا‌و عێراق بۆ لەباربردنی ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان، پشتیوانی كۆمەڵەی لە خەباتی رەوای كورد لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند‌و هێرشی سوپای توركیای بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان‌و كوشتاری خەڵكی سڤیل مەحكوم كرد، هەروەها بە ئاماژە بە راگەیاندنی فەرمی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئامادەیی كۆمەڵە بۆ هەر چەشنە هاوكارییەك بۆ خەڵكی رۆژئاوای كوردستان دووپات كردەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر یەكڕیزی‌و هاوكاریی زیاتری حیزبە كوردستانییەكان كردەوە‌و جەخت لەسەر ئەوەش كراویەوە كە پەیوەندییەكان كۆمەڵە‌و پەیەدە زیاتر پەرە بستێنێت‌و دیدار‌و كۆبوونەوەكان بەردەوام بێت.

TAGGED: پەیەدە, عەتا ناسرسەقزی, غەریب حەسۆ, کۆمەڵە
ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/09/05
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی كۆمەڵە.. بەرز‌و بەڕێزبێت یادی هاوڕێ سدیقی كەمانگەر
بابەتی دواتر بەشداریی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵە لە یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?