By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە بۆ پشتیوانی لە داخوازییەكانی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە بۆ پشتیوانی لە داخوازییەكانی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵە بۆ پشتیوانی لە داخوازییەكانی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/01/08 at 5:52 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لەئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی‌و، لەو سیاچاڵانەی كە یەكێكە لەسەرەكیترین كۆڵەكەكانی ئەم رژیم بۆ بەرقەراركردنی تاریكستانی سەدەكانی ناوەڕاست، ژمارەیەك لەزیندانیانی سیاسی بە مانگرتن لەخواردنی درێژماوە، دەستیان داوەتە شەڕێكی نابەرابەر بەڵام پڕلەشانازی.

ئارەش سادقی، عەلی شەریعەتی، محەمەد رەزا نكونام، سەعید شێرزاد، مورتەزا مورادپور، مێهدی كوخیان‌و محەمەد عەلی تاهیری‌و چەندین ناوی دیكە كە بەهۆی نەبوونی زانیاریی لەناو زیندانەكان، لەبەردەستدا نین، ئەو زیندانییە سیاسییانەن كە هەركامەیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە دەستگیركردن، لێكۆڵینەوەكان‌و بارودۆخی زیندان مانگرتنێكی درێژماوە‌و كەم وێنەیان دەست پێكردوە.

ئارەش سادقی پاش 72 رۆژ مانگرتن لەخواردن بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە دەستگیركردن‌و رەوتی لێكۆڵینەوە لە گوڵڕوخ ئیبراهیمی هاوسەری، سەرەنجام پاش ئازادیی مەرجداریی هاوسەرەكەی رێگەیدا كە سرۆمی خۆراكیی بۆ هەڵبەستن. مورتەزا مورادپور پاش 65 رۆژ لەسەر داوای دایكی‌و پاش ئازادیی مەرجداریی لەزیندان، كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا. بەڵام مانگرتنی عەلی شەریعەتی پاش 69 رۆژ، سەعید شیرزاد پاش 32 رۆژ‌و چەندین زیندانیی دیكە تا ئێستاش بەردەوامە.
ئەم شەڕە نابەرابەرەی زیندانیانی مانگرتوو كاردانەوەیەكی بەرینی لێكەوتەوە‌و، چەندین كەمپین بۆ پشتیوانی لە ئەم زیندانییە مانگرتوانە‌و بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی دروستبوون. رۆژی دووشەممەی رابردووش لەبەردەم زیندانی ئێڤین كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی‌و بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو بەڕێوەچوو.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی‌و داخوازیی هەموو خەڵك‌و دامەزراوەكانی داكۆكیكاری زیندانیان بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی دەكات. لەكوردستان كە تەنانەت یاساكانی رژیمی ئیسلامیش جێبەجێ ناكرێت‌و زۆرترین زیندانی سیاسی لە ژێر سزای لەسێدارەداندان‌و رژیم بە بێ گرنگیدان بە دۆسیەكانیان، جێبەجێكردنی ئەو حوكمانە بۆ بارودۆخێكی سیاسی دیاریكراو دوادەخات‌و لەم ئامرازە بۆ تێكشانی زیندانیان‌و بڵاوكردنەوەی ترس كەڵك وەردەگرێت، خەبات‌و یەكگرتوویی بۆ رزگاریی گیانی زیندانیانی سیاسی ئەولەویەتێكی تایبەتی هەیە.

سڵاو بۆ خۆڕاگریی زیندانیانی مانگرتوو
سڵاو بۆ داكۆكیكارانی ئەم زیندانیانە
ئازادیی بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
18ی بەفرانباری 1395
7ی ژانویەی 2017

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/01/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر اطلاعیە کومەلە .. خاموشی زود هنگام ناصر ایرانپور یکی از نویسندگان مبارز و آگاە خلق کرد
بابەتی دواتر اطلاعیە کومەلە در حمایت از خواستەهای اعتصاب زندانیان سیاسی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?