By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەڕێوەچوونی رێوەڕەسمی ٢٦ی رێبەندان لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > بەڕێوەچوونی رێوەڕەسمی ٢٦ی رێبەندان لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە
کوردیهەواڵوێنە

بەڕێوەچوونی رێوەڕەسمی ٢٦ی رێبەندان لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/02/18 at 12:47 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی (18/2/2017)، بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە، رێوەڕەسمێك لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەكە كە ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەری حیزب‌و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان‌و كادر‌و پێشمەرگە‌و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون، بە سرودی بانگەواز، سرودی فەرمی كۆمەڵە دەستی پێكرد. پاشان بۆ رێزگرتن لەیادی هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵە‌و بزوتنەوەی رزگاریخوازی خەڵكی كوردستان چەند ساتێك بێدەنگی راگیرا.

لە بەشێكی بەرنامەكەدا هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە بە بۆنەی 38 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر راگەیاندنی خەباتی ئاشكرای كۆمەڵە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.

هاوڕێ رەزا كەعبی لەوتەكانیدا بە سەرەنجدانێك بە مێژووی كۆمەڵە‌و تێكۆشان‌و گیانفیدایی هەزاران كەس لەم رێبازە، باسێكی لە بارودۆخی ناوچەكە‌و پێویستی هاودەنگی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان‌و هاوكاریی حیزبە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و بەتایبەت رەوتی كۆمەڵە كردەوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەكەدا پارچە شیعرێك لە لایەن شاعیری هەست ناسك، بەڕێز هەستیار جاف خوێندرایەوە، پاشان تا كۆتایی بەرنامەكە هونەرمەندی دەنگخۆشی كورد، كاك تاهیری خەلیلی بە دەنگە بەسۆزەكەی رێوڕەسمەكەی رازاندەوە.

پاش نزیكەی 2 كاتژمێر رێوڕەسمەكە كۆتایی پێهات ‌و میوانان بەرێزەوە بەڕێكران.

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی 26ی رێبەندان رۆژی كۆمەڵە، كۆمەڵێك بروسكەی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆمەڵە كرا كە بەشێكیان بریتین لە:

– مەكتەبی پەیوەندییەكانی كوردستانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
– ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی‌و هەڵەبجە
– لقی 21ی پارتی دیموكراتی كوردستان
– حیزبی دیموكراتی كوردستان
– یەكێتی دیموكراتی كوردستان – ئێران
– مەجلیسی پارتی ئازادی كوردستان – پژاك
– پارتی یەكێتی دیموكراتی – پەیەدە
– ناوەدی فەلسەفە‌و فەرهەنگی زەردەشتیانی كوردستان
– ….

TAGGED: ٢٦ی رێبەندان, رەزا کەعبی, کۆمەڵە
ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/02/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ئەندامانی كۆمەڵە لە سێربستان رۆژی كۆمەڵەیان بەرز راگرت
بابەتی دواتر بەبۆنەی رۆژی كۆمەڵە رێوڕەسمێك لەوڵاتی یونان بەڕێوەچوو

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?