By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: رێوڕەسمی 8ی مارس لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > رێوڕەسمی 8ی مارس لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو
هەواڵ

رێوڕەسمی 8ی مارس لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/03/10 at 12:20 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەمرۆ بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن رێوڕەسمێك لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.

بە بەشداری ژمارەیەك لە نوێنەری حیزب‌و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان‌و ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان‌و هەڵسوڕوانی مافەكانی ژنان، هەروەها بە بەشداری پێشمەرگە‌و ئەندامان‌و كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ 19ی رەشەمە رێوڕەسمێكی شكۆدار بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێوڕەسمەكە بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمی كۆمەڵە دەستی پێكرد، پاشان بە راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی رێز لە هەموو ئەو ژن ‌و پیاوانە گیرا كە لەرێگەی ئازادی‌و یەكسانی‌و نەهێشتنی هەرچەشنە چەوساندنەوەیەك گیانیان بەختكردوە.

لەبەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا هاوڕێ فەریبا محەمەدی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە بەم بۆنەوە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد. هاوڕێ فەریبا لە وتەكانیدا بە ئاماژە بە مێژووی خەباتی ژنان لە جیهان‌و ناوچەكە، تیشكی خستەسەر ناڕەزاییەكانی ئەم دواییانەی ژنان لە ئاستی جیهان‌و ئێران‌و كوردستان‌و پێداگریی لەسەر پەرەئەستاندنی هەرچی زیاتر خەبات بۆ یەكسانی‌و نەهێشتنی هەرچەشنە هەڵاواردنێك دژی ژنان كردەوە.

لەبەشێكی دیكە رێوڕەسمەكەدا وتارێك لەلایەن هاوڕێ  ژیلا ئەحمەدی سەبارەت بە مێژووی هەشتی مارس پێشكەش بە ئامادەبووان كرا. پاشان هاوڕێ ئاوا،  پەیامی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كوردی بە بۆنەی هەشتی مارس خوێندەوە.

لە درێژەی بەرنامەدا چەند پارچە شیعرێك لەلایەن شاعیران ناسراوی كورد پێشكەش بەئامادەبوان كرا.

لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا پەلێك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە بە بۆنەی هەشتی مارس چەكی شانازی كۆمەڵەیان كردە شان ‌و لەلایەن ئامادەبووانەوە بە چەپڵە پێشوازییان لێكرا.

بەشێ دوەمی رێوڕەسمەكە بە گۆرانی‌و هەڵپەڕكێ كۆتایی پێهات.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/03/10
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی كۆمەڵە بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن
بابەتی دواتر وەفدێكی كەجەكە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان لەسلێمانی كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?