By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداریی كۆمەڵە لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەشداریی كۆمەڵە لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن
هەواڵ

بەشداریی كۆمەڵە لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/04/08 at 12:06 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی پێنجشەممە 17ی خاكەلێوەر، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری لەكۆبوونەوەی 6 لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئێران كرد كە لە بنكەی سەرەكی كۆمەڵە – رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بەڕێوەچوو.

وەفدی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بریتی بون لە هاوڕێیان: رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە‌و عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لەسلێمانی كە پێشنیوەرۆی ئەو رۆژە لەگەڵ پێنج لایەنی سیاسی دیكە: حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، ( کۆمەڵە) ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێڕان ، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ، سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران كۆبوونەوە .

لەو کۆبوونەوە یە دا نوێنەرانی هەر کام لە لایەنەکانی بەشدار، وێرای ئاماژە بە ناتەبایی سیستەمی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ هەڵبژاردنی ئازاد و، ناوبردنی کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردنی ئازاد لە كۆماری ئیسلامی هەر کامیان لە ڕوانگەی خۆیانەوە کەشوهەوای سیاسیی ئەم دەورەیە و تایبەتمەندیی ململانێیەکان لە هەر دوو هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شوراکانیان دا شیکردەوە‌و زۆربەی بۆچوونەكان سوورن بوون لەسەر بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكان كە بڕیارە 29ی مانگی گوڵان لە ئێران بەڕێوەبچێت.

پاش كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ئەنجامی كۆبوونەوەكە بۆ میدیاكان باسكرا‌و راگەیەنرا لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لایەنە سیاسییەكان لە هەمان شوێن كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر راگەیاندنێكی هاوبەشی شەش لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر هەڵبژاردنەكان بدرێت‌و میكانیزمەكانی بایكۆت كردنێكی چالاك قسەوباسی زیاتر لەسەر بكرێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/04/07
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێكی كۆمەڵە و حیزبی دیموكراتی كوردستان کۆبوونەوە
بابەتی دواتر دایك ‌و باوكی دوو هاوڕێی گیانبەختكردووی كۆمەڵە ماڵئاواییان لە ژیان كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?