By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە بەبۆنەی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی لاوێكی كورد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > پەیامی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە بەبۆنەی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی لاوێكی كورد
ڕاگەیاندنهەواڵ

پەیامی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە بەبۆنەی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی لاوێكی كورد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/05/23 at 12:03 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 1ی جۆزەردانی 1396، ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی‌و كەسوكاری بەندكراوی مەحكوم بە مەرگ (هێمن مستەفایی) بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی ناوبراو لەبەردەم زیندانی ناوەندیی شاری سنە كۆبوونەوە.

ئەم كۆبوونەوەیە بە هەوڵی شێلگیری هەڵسوڕاوانی مەدەنی دژی سزای لەسێدارەدان لەشارەكانی سنە‌و مەریوان‌و، لەسەر بانگەوازێك بۆ كۆبوونەوەی ناڕەزایی لەنیوەشەوی رۆژی یەكشەممە تا سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوام بوو.

سەرەڕای گەمارۆی زیندانی ناوەندیی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان‌و هێزە تایبەتەكانی سەركوتی كوماری ئیسلامی‌و هەوڵەكانیان بۆ بەئەمنیەتی كردنی دۆخی كۆبوونەوەكە، بەشداربووان لە كۆبوونەوەكەیان بەردەوام بوون‌و سوورن بوون لەسەر داواكارییەكانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی هێمن مستەفایی.

لەئەنجامدا چەند كاتژمێر پێش لەجێبەجێكردنی حكومەكە، بەرپرسانی زیندان‌و هێزە ئەمنیی‌و ئیتلاعاتییەكان، باوك‌و كەسوكاری هێمنیان بردە ناو زیندان‌و پاش چەند خولەك راگەیەنرا كە سزای لەسێدارەدانی هێمن هەڵوەشاوەتەوە.

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە بە بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە‌و هەڵسوڕاوانی كەمپینی “هەڵوەشاندنەوەی هێمن مستەفایی” شادی‌و خۆشییان دەربڕی.
هێمن مستەفایی لەدایكبووی ساڵی 1368ی ئاوایی كانی دیناری مەریوانە كە لە مانگی رەشەمەی ساڵی 1391‌و لە تەمەنی 23 ساڵیدا بە تۆمەتی “موحارەبە، هەڵگرتنی چەك‌و كوشتنی كەسێك بەناوی ئیبراهیم محەمەدی‌و ئەندامییەت لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی”، لە ژێر ئەشكەنجەیەكی زۆری جەستەیی‌و دەرونی ناچار بوون دان بەو تۆمەتانە دابنێت‌و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. ناوبراو لەماوی راگرتنی لە زیندانی ناوەندیی سنە چەندین جار بۆ جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاكەكەسی گواستراوەتەوە.

هەوڵ‌و ماندبوونی هەڵسوڕاوانی مەدەنی‌و ئەندامانی كەمپینی هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانی هێمن مستەفایی‌و لێبوردەیی كەسوكاری قوربانی، جارێكی دیكە ئەوەیان سەلماند كە خەڵكی كوردستان هەڵگری بیری پێشكەوتنخوازیی‌و مرۆڤدۆستی‌و ئاشتین‌و دژی ئەو بڕیارە نا مرۆڤانەن كە لەلایەن دامودەزگا سەركوتگەرەكانی رژیمەوە دەردەكرێت.

زاگرۆس – رێكخستنە نهێنییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/05/23
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی كۆمەڵە لە خۆپیشاندانەكانی دژ بە شانۆگەری هەڵبژاردنەكانی ئێران لە دانمارک و سوئێد
بابەتی دواتر پیام تشکیلات مخفی کومەله به مناسبت لغو حکم اعدام یک جوان کورد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?