By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: هەڵسوڕاوێكی دڵسۆزی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > ڕاگەیاندن > هەڵسوڕاوێكی دڵسۆزی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد
ڕاگەیاندن

هەڵسوڕاوێكی دڵسۆزی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/06/11 at 4:08 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 18ی جۆزەردان هاوڕێ “هیوا قەدەم خێری” هەڵسوڕاو‌و لایەنگری دڵسۆزی كۆمەڵە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی بەخت كرد.

هاوڕێ هیوا، یەكێك لە رۆڵە شۆڕشگێڕەكانی شاری سەقز بوو كە دەورێكی باڵای لە رێكخستنی رێپێوانە جەماوەرییەكی ساڵی 1383 لەشاری سەقزدابینی‌و هەر لەو خۆپیشاندانەشدا كە ژمارەیەك هاوڵاتی تێیدا شەهید‌و برینداربوون، هاوڕێ هیوا قەدەم خێری بەگوللەی هێزەكانی رژیمی بەسەختی برینداربوو.

هەر بەم بۆنەشەوە لەلایەن كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە لەنەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی چارەسەری پزیشكی بۆ برینەكانی كاك هیوا كرا، كە پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئیسلامییەوە دەستگیركرا‌و ماوەی شەش مانگ زیندانی كرا.

هاوڕێ هیوا تا دوا ساتەكانی تەمەنی لەسەر رێبازی كۆمەڵە مایەوە‌و پێداگریی لەسەر مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان كردەوە. بەداخەوە ئێوارەی رۆژی 18ی جۆزەردان دڵە گەورەكەی هاوڕێ هیوا قەدەم خێری لە تەمەنی 31 ساڵیدا بۆ هەمیشە لە لێدان كەوت‌و رۆژی هەینی 19ی جۆزەردان لەنێو ئاپۆرای هاوڕێیان‌و كەسوكار‌و ژمارەیەك لە خەڵكی شاری سەقز، تەرمی هاوڕێ هیوا لە گۆڕستانی ئەو شارە بەخاك سپێردرا.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قەدەم خێری، هاوڕێیان حەسەن‌و حسەین تەختی‌و سەحەرخانمی خوشكی هاوڕێ هیوا‌و، هەموو كەسوكار‌و هاوڕێیان‌و خەڵكی شاری قارەمانی سەقز دەكەین‌و هیوادارین دوا خەمی ژیانیان بێت.

یادی بەرز‌و رێگای پڕ رێبوار بێت

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
20ی جۆزەردانی 1396

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/06/11
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی كۆمەڵە لە خۆپیشاندانێك دژی كۆماری ئیسلام لە وڵاتی سوئیس
بابەتی دواتر برای گیانبەختكردویەكی كۆمەڵە لەشاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان كرد

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?