By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان سەبارەت بە روداوەکەی دەڤەری باڵەکایەتی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان سەبارەت بە روداوەکەی دەڤەری باڵەکایەتی
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان سەبارەت بە روداوەکەی دەڤەری باڵەکایەتی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/08/27 at 9:21 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٥ی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٧ لە بناری هەڵگورد بە هۆی دەمەقاڵێی نێوان چوار برای خەڵکی “گوندەژۆر”ی دەڤەری باڵەکایەتی و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران، دوو برای خەڵکی گوندەژۆر گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەشیان بریندار بوون. دواتر خەڵکی دەڤەرەکە هەڵیانکوتایە سەر سەنگەر و شوێنی نیشتەجێبوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵات و هێزەکانی پێشمەرگەش بۆ ئەوەی بەر بە تێکهەڵچوون لەگەڵ خەڵک بگرن، بەخێرایی شوێنەکانی خۆیان چوڵ کرد و لە ئەنجامدا بنکە و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی هەموو لایەنەکان سوتێنرا.

ئێمە لەو بارەوە سەرنجی هەمووان بۆ ئەو خاڵانەی خوارەوە رادەکێشین:

 

١. بە هیچ شێوەیەک ئەو پێشمەرگانە نەدەبوو تەقەیان کردبا تا وەها کارەساتێک نەخوڵقابا. ئێمە کردەوەی ئەو کەسانەی وا بە هەر پاساوێک تەقەیان لە خەڵک کردووە بە کارێکی خراپ و نەشیاو دەزانین و مەحکومی دەکەین، ئەو رەفتارە لەگەڵ پڕەنسیپی پێشمەرگەی کۆمەڵە بە تەواوی نامۆیە.

٢. رادەستکردنی تاوانباران بۆ هێزە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کارێکی پێویست بوو و ئاماژەیە بۆ ئەوە کە ئەو حیزبە لەو رووداوە نەخوازراوە و لە کردەوەی کەسەکانی لەوێ ناڕازی بووە. پێمانوایە پێوێستە لێکوڵینەوەی تەواو لەو رووداوە بکرێ.

٣.  حیزبەکان و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هەموو کاتێک پشتیوانی خەباتی رەوای خەڵکی باشورن و لە هەر کوێ تێکەڵاوی خەڵکی باشور بوون، پێوەندییان لەگەڵ خەڵک باش بووە و لەو پێناوەدا قوربانیان داوە و هاوخەباتی راستەقینە بوون. بە تایبەتی کۆمەڵە لەو بوارەدا گەلێک کرداری بۆ بەرگری لە خەڵکی باشور و جۆشدانی خەباتی ئەو دوو بەشەی کوردستان لە مێژوودا بۆخۆی تۆمار کردوە.

٤. ئەو رووداوە نەخوازراوە نابێ ببێتە بیانوو بۆ بەرتەسک کردنەوەی کار و هەڵسوڕانی حیزبەکانی رۆژهەڵات. کارێک کە بە داخەوە بەشێک لە مێدیا و دەستگەلێک هەوڵیان بۆ داو، نەک هەر نەیانویست ئاو بەو ئاورەدا بکەن، بەڵکوو بوونە هەڵخڕێنەری ئیحساسات و کەم بایەخکردنی خەباتی رۆژهەڵات. ئێمە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە مەحکوم دەکەین و لامانوایە کەلێن دەخاتە نێوان رۆژهەڵات و باشوری کوردستان. بە تایبەتی ئێستا کە پرسی رێفراندۆم و سەربەخۆیی باشوری کوردستان لە ئارادایە ئەو هەڵوێستانە تەنیا دوژمنانی پێ شاد دەبێت.

٥. ئێمە لە هەڵچوون و توڕەیی خەڵکی دەڤەرەی باڵەکایەتی بە هۆی کوژرانی نابەحەقی ئەو دوو برا تێدەگەین و، خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و سەرەخۆشی گەرم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە رەنجی ئەوان لە شۆڕشی باشوردا بەرز دەنرخێنین و بە هەموو شێوەیەک بۆ ساڕیژبوونەوەی ئەو برینە هەوڵ دەدەین.

٦. لە هەمانکاتدا هێرشکردنە سەر سەنگەر و بنکەی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات و سوتاندنیان بە ناڕەوا و بە کارێک دەزانین کە دڵی دوژمنانی گەل خۆش دەکات. لە هەموو لایەنێکی بەرپرس داواکارین کە لەسەر ئەو ناحەقیە وەدەنگ بێن و ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی تۆوی هاوخەباتی نێوان باشور و رۆژهەڵات بڵاوبکەنەوە و فەرهەنگی مەدەنییانەی سەردەم و نەتەوەیی بۆ چارەسەری کێشە خولقاوەکان پەرەپێبدەن نەک رق بچێنن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەو هەلومەرجە هەستیارەی وا کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێ، بە پێویستی دەزانێ کە حیزبەکانی رۆژهەڵات هاوئاهەنگییەکی زۆرتر لە نیوان خۆیان پێکبێنن و، ئەوە بە ئەرکێکی فەوری دەبینێ. هەروەها داوا لە هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هاوکار و رێگاخۆشکەر بن.

 

 

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٦. ٨. ٢٠١٧

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/08/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: ده‌ستی نا به‌رپرس و میدیای نا به‌رپرس له‌ جیاتی ئاو نه‌وتی به‌ ئاگرکه‌دا کرد
بابەتی دواتر وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بەشداریی لە پرسەی قوربانیانی باڵەكایەتی كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?