By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداری هاوڕێیانی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی پرسەی بەڕێز مام جەلال
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > هەواڵ > بەشداری هاوڕێیانی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی پرسەی بەڕێز مام جەلال
هەواڵ

بەشداری هاوڕێیانی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی پرسەی بەڕێز مام جەلال

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/10/16 at 12:29 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەبۆنەی ماڵئاوایی لەژیان كردنی بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كوردستان‌و چەندین شوێنی وڵاتانی ئوروپایی رێوڕەسمی پرسە‌و سەرەخۆشی بەڕێوەچوو كە هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەزۆربەیاندا بەشداربوون.

رۆژی هەینی وەفدێكی كۆمەڵە بەشداری لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی مام جەلال لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی كرد. بۆ رۆژی دواتر وەفدێكی دیكەی كۆمەڵە بە سەرپەرشتی هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری لە مەراسیمی پرسە‌و سەرەخۆشی لەشاری سلێمانی كرد.

هەر هەمان رۆژ وەفدێكی كۆمەڵە بە سەرپەرشتی هاوڕێ جەعفەر محەمەد ئەمینی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی‌و بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە لەسەر سنور، بەشداری رێوڕەسمی پرسەی مام جەلال لە دەڤەری باڵەكایەتی كرد‌و پەیامی سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بەرپرسانی یەكێتی كرد.

لەشاری كۆیەش، وەفدێكی كۆمەڵە بەشداری رێوڕەسمەكانی پرسەی مام جەلال كرد‌و پەیامی هاوخەمی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان ئاراستەی بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو ناوچەیە كرد.

هەر لەم پەیوەندەدا رۆژی 8ی ئۆكتۆبری وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان (كۆمیتەی ئاڵمان) بەشدارییان لە كۆڕی ماتەمینی بەڕێز مامەجەلال كرد كە لەشاری كۆڵن ساز كرابوو.

هەر لە ئاڵمان، دوانیوەڕوی رۆژی یەکشەممە ٨.١٠.٢٠١٧ دەستەیەک لە کادر و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردوستان لە شاری هانوفێری وڵاتی ئاڵمان بەشداریان کرد لە رێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی سەروک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردوستان ساز درابوو. لەم کۆڕە ماتەمینەدا پەیامی کۆمیتەی ئاڵمانی کۆمەڵە بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال پێشکەش بە بەشداربووان کرا کە تێیدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تاڵەبانی و یەکێتی نیشتمانی، چەند دەیە خەبات و تێکوشانی ئەم سەرکردە مەزنە بەرز نرخێندرا.

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/10/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە پرسەی بەرێز مام جەلال
بابەتی دواتر وەفدێكی كۆمەڵە سەردانی بارەگای یەكێتی دیموكراتی كوردستانی كرد

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?