By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > کوردی > پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!
کوردی

پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/04/18 at 11:17 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ماوەی چەند ڕۆژە مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی داخرانی سنوورەکان، درێژەی هەیە. ئەم ناڕەزایەتیدەربڕینە مەدەنییە لە شێوەی کۆبوونەوە لە بەر دەرکی فەرمانداریی شارەکانی جوانڕۆ و بانە و مەریوان و سەقز، هەروەها لە شێوەی ڕاخستنی سوفرەی بە تاڵ و کۆبوونەوە لە دەوری ئەو سوفرەیە خۆی نواندوە. ئەم حەرەکەتە مەدەنییانە شارەکانی سەردەشت و پیرانشاریشی گرتووەتەوە  و چاوەڕوان دەکرێ  بۆ شارەکانی دیکەش پەل بهاوێ  و هەر وا درێژەی هەبێ.

ئاشکرایە کە ژیانی ژمارەیەکی زۆرلە دانیشتوانی زەحمەتکێشی شار و ناوچە سنوورییەکان لە ڕێگای کۆڵبەرییەوە دابین دەبێ.  ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی بەربەرەکانی لە گەڵ هاتنی کەلوپەلی قاچاغ‌دا، سال بە ساڵ توند و تیژی و تاوان و سەختگیریی دژی کۆڵبەران  زیاتر کردوە. سەرەڕای کوشتن و بریندارکردنی سەدان کۆڵبەر و دەستبەسەرداگرتنی بارەکانیان ولە نێوبردنی وڵاغی بارییان،  بەردەوام هەوڵی  پەکخستن و نەهێشتنی ئەم  تەنیا سەرچاوەی ژیان و داهاتی  دەیان هەزار بنەماڵەی  هەژار و دەسکورتی ئەو ناوچانەی داوە. بە تازەییش وێڕای داخستنەوەی سەر لە نوێی سنوورە کۆڵبەرییەکان، یاسا گومرگییەکانی لە زیانی هاوردەکاران و فرۆشەران گۆڕیوە و بەم جۆرە جارێکی دیکە ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵکەی خستووەتەوە مەترسی. راستییەک کە  ئەوەندەی دیکە تووڕەیی و بێزاریی خەڵکی ئەو ناوچانەی لێ کەوتووەتەوە ئەوەیە کە کاربەدەستان، هیچ  پڕۆژە و بەرنامەیەکی ئابوورییان  بۆ ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵکە نیە کە کۆڵبەری و هێنان و فرۆشتنی کەلوپەل لە سنوورەکانیان لێ قەدەغە کردوون.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕێنی خەڵکی شارە سنوورییەکان، بە حەرەکەتێکی مەدەنیی هەڵگری داوا و داخوازی ڕەوا و ئینسانی دەزانێ و بە تەواوی پشتیوانیی لێ دەکا.  نیشاندانی سوفرەی بەتاڵ و دەنگهەڵبڕین دژی ئەو هەمووە  تاوان و قەدەغە و قۆڕغە کە ڕێژیمی دەسەڵاتداری ئێران بۆ پەکخستنی  سەرچاوەی ژیانی زەحمەتکێشترین بەشەکانی خەڵک بەڕێوەیان دەبا، سەرەتاییترین مافی ئەو خەڵکەیە

. ئێمە لە کاتێک دا سڵاو بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی کۆڵنەدەرانەی مانگرتوان دەنێرین، داوا لە خەڵکی شار و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین دەنگی خۆیان تێکەڵ بە دەنگی مانگرتووانی شارەکانی جوانڕۆ، بانە، سەقز، مەریوان، سەردەشت و پیرانشار بکەن. پاشەکشەی کاربەدەستان و ملدانیان بۆ داخوازە ڕەواکانی مانگرتوان و ناڕازییان، لە گرەوەی درێژەی ئەو حەرەکەتە و پشتیوانیی خەڵکی شارەکانی دیکە لە مانگرتنی شارە سنوورییەکان دایە.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

(پێکهاتوو لە:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)

١٨/٤/٢٠١٨

٢٩/١/١٣٩٧

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/04/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێکی کۆمەڵە سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
بابەتی دواتر بەڕێوەچونی ئاکسیۆنێک دژ بە ئێعدامی زیندانیانی سیاسی لە فرانکفۆرت

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?