By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی ئەوەڵی مانگی”مەی” رۆژی جیهانیی کرێکار!
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی ئەوەڵی مانگی”مەی” رۆژی جیهانیی کرێکار!
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی ئەوەڵی مانگی”مەی” رۆژی جیهانیی کرێکار!

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/05/01 at 12:47 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کرێکاران و زەحمەتکێشان!

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!

ئەوەڵی مانگی”مەی”ی ئەمساڵ لە هەلومەرجێکی جیاوازتر و تایبەتدا بەرێوە دەچێت.کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بەرینترین جووڵانەوە و خرۆشانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش بەرەوروویە.ئەم راپەرین و سەرهەڵدانە پرشکۆ و لەشکاننەهاتووەی کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی رابردووە سەریهەڵداوە،لەراستیدا راپەرینی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ئەو چین و توێژە بێ بەش و چەوساوەیە بوون کە کۆماری دژە کرێکاری و،کۆماری ئیسلامیی”ئاغازادە”کان فرمێسکی درۆینەیان بۆهەڵدەرشتن.جووڵانەوەی نارەزایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە بەفرانباری رابردووە  هەروا بەردەوامە.ئەم جووڵانەوە نارەزایەتیانەی کرێکاران و زەحمەتکێشان،کە هەڵقووڵاوی خواست و ئارەزوەکانی بێ بەشترین و چەوساوەترین چین و توێژی کۆمەڵگایە،لەراستیدا سەرکێشی و راپەرینە لە دژی نیزامێک کە بەشێوەیەکی کەم وێنە جیاوازی چینایەتی و کەلەبەرە کۆمەڵایەتیەکان لە سایەی ئەو سیستەمەدا زەق بوونەتەوە و،نادادی و نەبوونی دادپەروەی کۆمەڵایەتی لە ترۆپکی خۆیدایە.لەکاتێکدا زۆرینەی هەرەزۆری دانیشتوانی ئێران لەژێرهێڵی هەژاریدا دەژین،بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئەو کۆمەڵگایە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیسلامی و فەرماندەرانی سپای پاسداران و کابینە و نوێنەرانی مەجلیس و ئاغازادەکانەوە بە شێوەیەکی باوەرپێنەکراو و خەیاڵی لە هەڵکشاندایە.هەر بە پێی دانپێدانان و پەردەلادان لەسەر یەکتری کە ئیتر ئێستە بۆتە دیاردەیەکی باوی دەسەڵاتدارانی حکوومەتی  ئیسلامی وەک،دیار نەمانی ٧٠٠ میلیارد دۆلار لە دەورانی سەرۆککۆماریی ئەحمەدی نژاددا،وەک دزین و هەڵووشینی بە میلیارد دۆلار لە لایەن بەرپرسان و کاربەدەستانی حکوومەت و ئاغازادەکان و،هەڵاتنیان لە ئێران،گۆرینی “ئاستانی قودسی رەزەوی”لە بنکەیەکی ئاینییەوە بۆ دامەزراوەیەکی بەهێزی داهات و ئابووری،بوونی ئاخوند و ئایەتوڵڵاکان بە گەورەترین دەڵاڵی بازار و کۆپانییە جیهانیەکان و،بوون بە چاوچنۆکترین خاوەنانی سەرمایە،بوونی فەرماندەران و کاربەدەستانی سپای پاسداران بە گەورەترین قاچاغچی و دزی بەرهەمی رەنج و ژیانی زۆرینەی کۆمەڵگا،هاوتەریبە لەگەڵ پاڵپێوەنان و راماڵینی زۆربەی هەرزۆری دانیشتوانی کۆمەڵگەی ئێران بەرەو ژیانێکی مەمرەومەژی و سەپاندنی نامرۆڤانەترین هەلومەرج بەسەریاندا.لە کاتێکدا کە بە دەیان میلیارد دۆلار لە ساڵدا دەکرێتە تێچووی شەر و مەیلی شێتانە وشەرخوازانەی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی و پرچەککردن و پۆشتەوپەرداخکردنی تاقم و گرووپە تیرۆریستیەکان،ئەوە کۆمەڵگەی ئێران بە بوونی دیاردەی بەربڵاوی منداڵانی سەرشەقام،کارتۆن خەوەکان و ئەو هەژارانەی لەناو گۆرستانەکاندا دەخەون،بە هەڵکشان و پەرەسەندنی دیاردەی فرۆشتنی گورچیلە و ئەندامەکانی لەش،بە پەرەسەندنی دیاردەی ئیعتیاد و لەشفرۆشی و بێکاریی روولە زیادبوون،لە راستیدا بۆتە دۆزەخی کرێکاران و زەحمەتکێشان.

ئەو سەدان سەرهەڵدان و راپەرینە کرێکارییانەی چەند مانگی رابردوو،لەراستیدا راپەرین و وەستانەوە لەدژی ئەم نابەرابەری و نادادپەروەرییە کەم وێنەیەیە.راپەرینەکانی ئەم دوایانە تەرازووی هێزی لە قازانجی کرێکاران وگۆریوە و، دەنگی ئازادیخوازیی خۆی وەک پێشەنگی خەباتی کۆمەڵایەتی لە ئێران بەگوێی جیهان گەیاندووە.

لە کوردستانیش لە چەند حەوتووی رابردوودا و لە چەند شارێک مانگرتنێکی بەرین لە لەیەن توێژی زەحمەتکێش و کۆڵبەرانەوە لە ئارادایە وهەتا ئێستاش بەردەوامە.ئەم مانگرتنە و شەپۆلی پشتیوانیکردن لە مانگرتوان لە راستیدا ئاوێنەی باڵانوێنی وەستانەوە بەرامبەر بە ٤٠ ساڵ داگیرکاری حکوومەتی ئیسلامییە لە کوردستان.وەستانەوەیە بەرامبەر بە سیاسەتی بە ئەنقەستی هەڵاواردنی ئابووری و دواکەوتووراگرتنی سیستماتیکی فەرهەنگی و پیشەسازی کوردستان.دەربرینی نەفرەت و بێزارییە لە حاند تاڵان وبرۆی کانە سروشتیەکان و سامانە ژێرزەوییەکانی کوردستانە،کە شانبەشانی لەشکرکێشی و سیاسەتی ملیتاریزەکردنی کوردستان،سیمای راستەقینە و ئاکامی بوونی ئەم رژیمە لە کوردستان دەردەخات.

بێگومان ئەمساڵ شاهیدی خەبات و جووڵانەوەی بەرینی کرێکاری دەبین لە ئێران.قەیران روولەزیادبوونی رژێم،هەلئاوسانی ئابووری و دابەزینی بەهای دراوی ئێران لە بازارە جیهانییەکاندا،شکست و بنبەستی رژیم لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و تێچووی زۆروزەوەندی سیاسەتی شەرخوازانە وهەناردەکردنی شۆرشی ئیسڵامی،ئەوەندەیتر ئەو رژیمە لەگەڵ سەرهەڵدانی نارەزایەتی و نافەرمانی بەرەوروو دەکات.خەباتە کۆمەڵایەتییەکانی چەندمانگی رابردوو کە ئێستا خەبات و جووڵانەوەی کرێکاران و چەوساوەکان بۆتە رابەر و پێشەنگی،بەردەوام دەبێ و،ئەم ئێرانی ئیسلامییەی کە هەتا ئەمرۆ زیندان و ناوەندی تالان وبرۆی ژیان و بژیوی زۆرینەی دانیشتوان بووە دەکاتە گۆرپانی خەبات و تێکۆشانی کرێکاران و زەحمەتکێشان.

یەکی ئەیار رۆژی جیهانیی کرێکار لە هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشان و،لە هەموو ئەو کەسانە پیرۆز بێ کە لە پێناو دامەزراندنی جیهانێکی دوور لە چەوسانەوە و هەڵاواردن و ستەم خەبات دەکەن.

بژی ئەوەڵی مانگی مەی،رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران

بژی سۆسیالیزم

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٠ی گوڵانی ١٣٩٧

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/05/01
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێكی كۆمەڵە سەردانی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستانی كرد
بابەتی دواتر بیانیە کومەلە زحمتکشان به مناسبت روز جهانی کارگر

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?