كۆمیتەی نۆروێژی 4 رێكخراوی تایبەت بە لاوان لەسەر كاری هاوبەش رێكەوتنیان ئیمزا کرد.كۆمیتەی نۆروێژی 4 رێكخراوی تایبەت بە لاوان كوردستانی رۆژهەڵات، لەوانە: رێكخراوی لاوانی پێشڕەو، كۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات، یەكیەتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و یەكیەتی لاوانی دێمۆكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان، رۆژی چوارشەممە 5 مانگی فێبریەی ساڵی 2014ی زایینی لە كۆبوونەوەیەكی خۆیاندا كە كاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆ دەستی پێ كرد و 2 كاتژمێری خایاند، گەیشتنە ئەو رێكەوتنەی كە لەمەوبەدوا لە هەموو مەراسم و كۆبوونەوەیەكدا بە شێوەی هاوبەش بەشداریی بكەن و بەم شێوەیە كار و چالاكیەكانی خۆیان لە وڵاتی نۆروێژ بە هاوڕێیەتی یەكتر و لە ژێر چەترێكی هاوبەشدا بەرنە پێشەوە.

بابەتی پێشووبەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لاوانی رۆژهەڵات سەبارەت بە دیاری كردنی لیژنەیەك بۆ ئامادەكاریی كۆنفرانسی لاوانی چوارپارچە
بابەتی دواترچالاكێكی سیاسی كورد لە شاری سنە دەستگیركرا