By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان; كوشتاری كۆڵبەرانی كورد، داڕمانی ھەموو بەهایەكی ئینسانییە
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان; كوشتاری كۆڵبەرانی كورد، داڕمانی ھەموو بەهایەكی ئینسانییە
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان; كوشتاری كۆڵبەرانی كورد، داڕمانی ھەموو بەهایەكی ئینسانییە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/11/01 at 11:03 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

كوشتن‌و راوەدونانی كۆڵبەرانی كورد لەلایەن هێزە چەكدارەكانی رژیم بەردەوامەوە‌و جارێكی دیكەش كۆڵبەرێكی دیكەی كورد كە بۆ بژیوی ژیانی خێزانەكەی بەناچاریی پیشەی كۆڵبەریی هەڵبژاردوە، كەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی‌و گیانی لەدەستدا.

رۆژی چوارشەممە 11ی رەزبەر، “عەزیم ئەحمەدی” تەمەن 42 ساڵ كە بۆ پەیداكردنی نانی سفرەی هاوسەر‌و سێ منداڵە چاوگەشەکەیان، لەماڵەكەی خۆی لە ئاوایی “تشار” سەربەشاری “نەوسود” دێتە دەرەوە، بەڵام لەگەڵ ژمارەیەك هاوپیشەی دیكەی خۆی دەكەونە كەمینی هێزە چەكدارەكانی رژیم لە پاسگای “شوشمێ”‌و بە گوللەی راستەوخۆی چەكدارەكانی رژیم گیان بەخت دەكات.

هەر دوو رۆژ پێش ئەوەش لە 8ی رەزبەر كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە ناوی “ئەكرەم خەلیلی” تەمەن 27 ساڵ خەڵكی ئاوایی “كووران” لەناوچەی سۆما‌و برادۆست بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی رژیمی ئیسلامی گیانی بەختكرد.

كوشتنی “عەزیم” یەکەم كوشتنی كۆڵبەران نیە‌و کۆتاییش نابێت. كۆماری ئیسلامی ئێران كە بەهۆی سیاسەتەكانی خۆیەوە‌و بەهۆی خەرجكردنی سەدان ملیار دۆلار بۆ مەرامە نگریسەكانی لە وڵاتانی ناوچەكە، خەڵكی ئێران‌و كوردستانی توشی رۆژڕەشی‌و قاتوقڕی‌و برسێتی كردوە، ئەوەش بە خەڵكی كرێكار‌و زەحمەتكێشی كورد رەوا نابینێت كە تەنانەت بە سەخترین رێگە وەك كۆڵبەریی بژیوی ژیانیان دابین بكەن‌و، هەر جارە سنگی كۆڵبەرێكی كورد دەبێتە ئامانجی گوللەی هێزەكانی رژیم‌و خەڵتانی خوێن دەكرێت.

ئێمە پێمانوایە فەرمانی تەقەكردن لەكۆڵبەران كە تەنیا هەوڵ بۆ پەیداكردنی بژیوی ژیانیان دەدەن، داڕمانی هەموو بەهایەكی ئینسانی‌و قیزەونترین تاوانە كە كۆماری ئیسلامی دژی بە خەڵكی كوردستان پەیڕەوی دەكات، هەربۆیە داوا لە هەموو كۆڕ‌و كۆمەڵە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دەكەین بەرامبەر بەم دڕەندەییەی كۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن.
داواكارین خەڵكی هۆشیاری كوردستان بەرامبەر بەم تاوانە‌و سیاسەتی دڕندانەی كۆماری ئیسلامی دژ بە خەڵكی زەحمەتكێشی كوردستان بێدەنگ نەبن‌و بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایی خۆیان دەرببڕن.


مەرگ‌و نەمان بۆ رژیمی مرۆڤ كوژی كۆماری ئیسلامی
سەركەوێ خەباتی حەقخوازانەی خەڵكی كوردستان


دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
12ی رەزبەری 1397 _ 4ی ئۆكتۆبری 2018

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/10/04
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر نۆهەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
بابەتی دواتر برای بەڕێز جەنابی دکتۆر بەرھەم ساڵح

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?