By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هەواڵ

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/11/02 at 11:53 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتیی

بە پێی ئەو هەواڵ و دێکۆمێنتانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەر لە ورمێ و شنۆ، پیرانشار، مەهاباد و بۆکان و سەقزەوە تا دەگاتە بانە، سەوڵاوا، سنە، پاوە، مەریوان و کرماشان و سەرپێلی زەهاو و کەنگاوەر پێمان گەیشتوون و بڵاوبوونەوە، ڕۆژهەڵاتی سەربەرز و شۆڕشگێڕ ئەمڕۆ بەپیر بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و چالاکانی مەدەنیی کوردستانەوە هاتوون و بە مانگرتنی گشتی و داخستنی دوکان و بازاڕ، وێڕای مەحکوومکردنی تاوانەکانی ئێعدامی سێ بەندکراوی سیاسی کوردستان و پەلاماری مووشەکی و پیلانی تیرۆریستی بۆ سەر هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە خاکی هەرێمی کوردستان دا، جارێکی دیکە یەکگرتووانە، جینایەتەکانی ٤٠ ساڵ دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی دژ بە خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە حەقخوازانەکەیان مەحکووم و ڕیسوا کردەوە و هاوکات پشتیوانی و پشتگیریی خۆیان بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردوەتەوە.

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئەو هەڵوێستە سیاسییە مانادارەی ئێوە سەلماندی کە جینایەتە سیستماتیک و پیلان بۆ داڕێژراوەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە درێژای چڵ ساڵی ڕابردوو بۆ دابڕاندنی جەماوەری کوردستان لە سەرکردایەتی سیاسیی بزووتنەوە ڕەواکەیان، ناسەرکەوتوو و پووچەڵ بووە . هەڵوێستی جێی شانازیی ئەمڕۆتان جارێکی دیکە دەریخستەوە کە گرتن، ئەشکەنجە ، ئێعدام و سێدارە، تیرۆر، تۆپباران و مووشەکباران، چەواشەکاری و زەخت و گوشار و هەڕەشە و سەرکوت، ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بۆ درێژەدانی خەبات و تێکۆشان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەوا و سەرەتاییەکانی خۆیان تێک بشکێنن.

خەڵکی وشیاری کوردستانی ڕۆژهەڵات!

ئێوە بەو مانگرتنە گشتییە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، بە دۆست و دوژمنتان سەلماند کە ئێمە هەموومان وەک پەیکەرەیەکی یەکگرتوو و لێک جیانەکراو، سوورین لە سەر ڕێبازی بەرحەقمان بۆ گەیشتن بە ئازادی و، ئەوەندەی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێرانتان لە بەرچاوی گەلانی ئێران و ڕای گشتی جیهانی، سووک و ڕیسوا کرد.
ئێوە بە پێشوازیی پڕشکۆی خۆتان لە بانگەوازی سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەی کوردستان، سەلماندتان کە بزووتنەوەی کوردستان، بزووتنەوەیەکی پێگەیشتوو و پێشکەوتووی بەرینە کە لە کات و ساتی خۆیدا لە هەموو پۆتانسیێل و تایبەتمەندییەکانی خەباتی جەماوەری بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، کەڵک وەردەگرێت.
با کۆماری ئیسلامی و هەموو دەست و پێوەندەکانی بزانن کە کوردستان، سەنگەر لەشکان نەهاتووی خەبات بۆ ئازادییە و، گەلێک کە خاوەنی ئەو ئیرادە پۆڵایینە بێت بۆ ئازادی و مافەکانی، لە هیچ کۆسپ و تەگەرەیەک ناپرینگێتەوە و لە خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە لوتکەی ئازادی هەدا نادات.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە پێنج حیزب و لایەنی سیاسی، سپاس و پێزانینی گەرمی خۆی لە ئاست پێشوازیی گەرم و کەم وێنەی ئێوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە بانگەوازی خۆی ڕادەگەیەنێ . بە دەنگەوەهاتن و پشتیوانیی لایەنە سیاسییەکانی دیکە لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی و، بەشداریی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز، چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هەموو چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان لەم مانگرتنە گشتییەدا، سەری سەرکردایەتی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هی خۆشتانی لە بەردەم هەموو خەڵکی ئێران و جیهاندا بەرز کردەوە و ئیرادە و بڕیاری گشتیی بۆ خەبات و بەربەرەکانی بەرامبەر ئەم ڕێژیمە دیکتاتۆر و تاوانکارە، پتەوتر کردەوە. ئیوە جارێکی دیکە سەرشۆڕی و زەبوونیتان کردە حاسڵی پیلانگێڕییەکانی ڕژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی و لاپەڕەیەکی پڕشنگدار و زێڕینی ترتان لە مێژووی خەباتی نەتەوەکەماندا تۆمار کرد کە دەتوانێ ببێت بە سەردەقی قۆناغێکی نوێ لە خەبات بۆ تۆمار کردنی ڕزگاریی یەکجاریمان.
ئێوە بە مانگرتنی گشتی و یەکگرتووانەی خۆتان، ئەم پەیامەشتان گەیاندە ئێمە هیزە سیاسییەکانی خۆتان کە ئەگەر یەکدەنگ وهاوخەبات و یەکگرتوو بین، ئێوە سەدقات باشتر بە دەنگمانەوە دێن. ئێمەش لەم رۆژە پڕشکۆیەدا بەڵێنتان پێ دەدەین کە بەرامبەر پەیامە پیرۆزەکەی ئێوە سەری ڕێز دادەنوێنین وبە شانازی و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ئەم پەیامەتان لێ وەربگرین.’

سڵاو لە یەکگرتوویی خۆراگری و ئیرادەی خەباتگێڕانەتان،
سلاو لە گیانی پاکی نوێترین شەهیدانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێوە ئەمڕۆ بە مانگرتنی پڕ شکۆی خۆتان، گیانی ئەوان و بنەمالەکانیان و هاوسەنگەرانی ئەوانتان شاد و هێور کردەوە و، ڕێژیمی تاوانخوڵقێنی کۆماری ئیسلامیتان ڕسوا کرد.
پتەوتر بێ یەکگرتوویی و هاوپێوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵان خۆراگری خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
ئێوارەی ٢١ خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی
١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/09/12
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر سەری ڕێز بۆ ئیرادە و بوێری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنەوێنین
بابەتی دواتر ژمارەیەک کادری کۆمەڵە پشتیوانی لە بانگەوازەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەن

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?