By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وەفدێکی رێبەرایەتی کۆمەڵەو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > وەفدێکی رێبەرایەتی کۆمەڵەو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە
هەواڵ

وەفدێکی رێبەرایەتی کۆمەڵەو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/03/08 at 6:58 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پێشنیوەرۆی پێنج شەممە ۲۰۱۹/۰۳/۰۷  لەسەر بانگهێشتی رێبەرایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هەیئەتێکی رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەرێز مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی و بەرێزان محەمەد نەزیف قادری جێگری دوەمی لێپرسراوی گشتیی، د. ئاوات ساڕێژ ئەندامی ناوەندی سیاسی، فوئاد خاکی بەیگی ئەندامی دەستەی کارگێڕی و محەمەد ساڵح قادری بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزب لە هەولێرسەردانی مقەری رێبەرایەتی کۆمەڵە لە شاری هەولێریان کرد و بە گەرمی لەلایەن هاورێ عومەری ئێلخانی زادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە و هاورێیەتی هاورێ سادق زەندی ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە و هاورێ ئارام مودەریسی بەرپرسی سکرتارییەتی کۆمەڵە پێشوازیان لێکرا.

لەم دانیشتنەدا هەرتک لایەن لەبابەت هەلومەرجی سیاسی ئێستای ئێران و ناوچەکە سەرنج و رای خۆیان هێنایە گۆر و بە لەبەرچاوگرتنی ناوەرۆکی لێکدانەوەکان و نزیکی و هاورایی بۆچوونەکان هەرتک لەسەر پێویستی هاوکاریی زیاتر و هاوئاهەنگی تۆکمەتری نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێداگریان کرد.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان دوولایەن قسەوباس هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بوو.لەو تەوەرەدا هەرتک لا لەگەڵ گرینگی و پێویستی دامەزراندنی ئەم ناوەندە و هەڵسەنگاندنی کاروچالاکیی هەتا ئێستای،لەسەر چالاکتر بوون و بەرینکردنەوەی هەم  رێژەی لایەنەکانی بەشدار لە ناوەند و هەڵسووران و کاریگەرییەکانی پێداگریان کرد و بە رۆشنی باس لەوە کرا کە  ناوەندی هاوکاری لەگەڵ پاراستنی یەکریزی و تەبایی خۆی، پێویستە هەنگاوی جیددی هەڵبگرێ بەرەو پێشوەچوونی زیاتر و سەقامگیری و بەدامەزراوە بوون.

ئەم کۆبوونەوەیە پاش ٥ سەعات گفتوگۆی چروپر کۆتایی پێهات.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/03/07
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
بابەتی دواتر راشکاو – ٨

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?