رۆژی چوارشەممە یەکی مانگی ئەیار رێوڕەسمگەلێکی تایبەت بە رۆژی جیھانی کرێکار لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمانە کە بە بۆنە رۆژی ھاوپشتی جیھانی کرێکار لە ناوچە جیاجیاکانی یوولەند و شیلەند لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە ھاوڕێیانی ئەندامی کۆمەڵە تێیدا بەشدار بوون.

لەو رێوڕەسە تایبەتانەی رۆژی یەکی ئەیاردا ھاوڕێیانمان لە سمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا بەشدارییان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی ئەو چالاک و ھەڵسووڕاوە چەپە دانمارکیانەکە کە پێداگریی لە مافی کرێکار دەکەن و وێڕای ناساندنی کومەڵە وەک ھێزێکی سەرەکی داکۆکیکار لە مافی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان، مێژووی کۆمەڵە و ھزر و بیری چەپ لە کوردستانیان بۆ بەشێک لەو چالاکانە شی کردەوە.

بابەتی پێشووبەشداری ژمارەیەك لەهاوڕێیانی كۆمەڵە لە مەراسیمی رۆژی كرێكار لەئاڵمان
بابەتی دواتربەشداری ژمارەیەك لەهاوڕێیانی كۆمەڵە لە مەراسیمی رۆژی كرێكار لە سوئێد