بەداخەوە ئاگادار كراینەوە عومەر خانی فاروقی، باوكی پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە هاوڕێی گیانبەختكردوو فەریدون فاروقی ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

هاوڕێ فەرەیدون فاروقی كادری خۆشەویست‌و یەكێك لە فەرماندەكانی كۆمەڵە بوو كە لەشەڕێكی نابەرابەر لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی ئازیزی بەختكرد.

بەبۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی بەڕێز عومەر خانی فاروقی لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە‌و هەموو كەسوكاریان‌و خەڵكی شاری سەقز دەكەین.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
22ی مەی 2019 – 1ی جۆزەردانی 1398

بابەتی پێشووهاوڕێ عومەر ئێلخانی زادە بۆ (NPA): رەنگە پێکدادان لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە سوریا روبدات
بابەتی دواترراپۆرتی کاناڵی سکای نیوز عەرەبی لەسەر ئامادەیی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە