راگەیاندنی ژمارە ٤ی ستادی نیزامیی کۆمەڵە لەبابەت تۆپبارانەکانی ئەمرۆی سپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!

دۆستان و دلسۆزانی کۆمەڵە!

بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی تۆپبارانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان پێش نیوەرۆی  ئەمرۆ پێنج شەممە٢٠ی پووشپەر و بۆ رۆژەی دووهەم فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسداران بنکەیەکی هێزی سەرسنووری کۆمەڵەیان لە دۆڵی رۆست لە ناوچەی باڵەکایەتی بۆردمان کرد.

لە ئاکامی ئەم بۆردمانەدا کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاند بێجگە لە زەرەروزیانی ماڵی دوو پێشمەرگەی قارەمانی کۆمەڵە بریندار بوون کە بەداخەوە برینی یەکێک لە هاورێیانمان قورسە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

ستادی نیزامیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٠ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی

بابەتی پێشووراگەیاندنی بەپەلەی ستادی نیزامی كۆمەڵە
بابەتی دواترراگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی سەبارەت بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە